ناوی کتێب : مرۆڤ لە نێوان دوو شەریعەتدا: ڕوانینێکی قورئانیانە بۆ خۆناسین و ناسینی ئەوی تر
ناوی نوسەر/وەرگێر: د. عەبدولحەمید ئەبو سولەیمان / د. سەباح موحەمەد بەرزەنجی
زنجیرە :3
ژمارەی لاپەرە : 86
ساڵی چاپ : 2007
کورتەیەک دەربارەی:
ئەم کتێیە دەیەوێت بەراوردێک بکات لەنێوان یاسای جەنگەلڕ و گڵ و زوڵم و زۆرداری لەگەڵ یاسا و شەریعەتی ڕوح و نوور و عەدالەت، یاسای جەنگەلڕ هەمان یاسای گلڕ و یاسای ڕاوکردن و یاسای ستەم و یاسای ڕەگەزپەرستی و یاسای دەستدرێژییە. بەڵام یاسای ڕووناکیی ئەوەی کە پەیامە ئاسمانییەکان هێناویانە، چ ئیسلام و چ پاشماوە دەستکارینەکراوەکانی ناو ئایینەکانی دیکە، بریتییە لە یاسای بەرپرسیارێتی و یاسای برایەتی و هاوسۆزی و هاوپشتیی مرۆڤانە، بریتییە لە یاسای خۆپارێزی و گیانپارێزی، لە یاسای دانەوەی ئەمانەت و پشتگیری لە ستەملێکراوان و یاسای زیادەڕەوی و خراپەنەکردن، بە ڕوانگەیەکی مرۆڤانە، نەک خۆپەرستانە یان ناسیۆنالیستانە یان فاشیستانە.
لەم شەریعەتەدا هێز هیی ڕاستییە و ڕاستیی هێزە، بەپێچەوانەی یاسای جەنگەلڕ، کە ڕاستی هیی هێزە و هێز ڕاستییە. بپێی یاسای جەنگەلڕ، لە پەیوەندیی گەلاندا هیچ بوارێک بۆ گفتەکانی ڕاستی و دادگەریی نامێنێتەوە، بەڵکوو مافەکان و دەستکەوتەکان (لەژێر ناوی بەرژەوەندیی نەتەوەیی و پێداویستیی سیاسیدا) لەسەر بنەمای زاڵبوون و بەپێی چارەسەری کێشە سیاسییەکان کە هێز و دەسەڵات دیاری دەکەن، ڕێک دەخرێن و دابەش دەبن.
لە تەواوی کتێبەکەدا نووسەر ئاماژە بەوە دەکات کە دوورکەوتنەوەی ڕۆژ ئاوا لە ئایینی ڕاستەقینە، بەرجەستەکردنی ماددیەت نزیکی کردوونەتەوە لە یاسای جەنگەلڕ و چەوساندنەوەی گەلان و بەتاڵانبردنی بەروبوومەکانیان.
هەروەها نووسەر جەخت لەسەر ڕۆڵی ئوممەت دەکاتەوە لە ڕاستکردنەوەی مرۆڤایەتی بۆ هەڵَبژاردنی شەریعەتی خودایی و پڕبەها و شەریعەی ڕوح و نوور و دادپەروەری، نەک شەریعەتی جەنگەلڕ و زوڵم و زۆری و فێڵکردن لە گەلان و زوڵمکردن لێیان.
چاپی یەکەم سلێمانی 2007
Կարդալ գիրքը: مرۆڤ لە نێوان دوو شەریعەتدا
Ընդհանուր ստանալ:
302 անգամ
Մենք Խնդրում բոլոր գրողների, թարգմանիչների եւ հրատարակիչների տեղեկացնել մեզ, եթե նրանք չեն համաձայնության են իրենց գրքերը ներբեռնել Kurdipedia սերվերում.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,125 անգամ