ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە#، بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک لەبارەی چالاکییەکانی گەریلاکان و ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورک زانیاریی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوی هەپەگەدا هاتووە: دوێنێ کاتژمێر 09:00ی سەرلەبەیانی گەریلاکانی یەژاستار لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا لە دژی بارەگای سەربازیی بەزەلی سەربە شەمزینانی #جولەمێرگ# چالاکییەکیان ئەنجامدا، چالاکییەکە لە چوار قۆڵەوە ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا سێ پێگەی سوپای تورک تێکشکێندران، ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی سوپای تورک لەو چالاکییەدا نەزانرا، هەر ئەو ڕۆژە کاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆ چالاکییەکی دیکە لە دژی ئەو بارەگایە ئەنجامدرا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن لەو چالاکیەشدا نەزانرا.
لە بەشێکی دیکەدا هەپەگە ڕایگەیاندووە: 27ی حوزەیران لە پاسور، فارقین، کاراز، لیجە و هەزرۆی سەربە ئامەد ئۆپەراسیۆنێکی سوپای تورک دەستیپێکرد، ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕۆژی 28ی حوزەیراندا بە دەستگیرکردنی چەند هاوڵاتییەک لە گوندەکانی لیجە بەردەوامی پێدرا و ڕۆژی 30ی حوزەیران بەبێ ئەوەی ئەنجامێکی لێبکەوێتەوە کۆتایی پێهات.
لەکۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە: سوپای تورک 2ی تەموز لە پولومورای دەرسیم ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، ئەو ئۆپەراسیۆنەش تا 3ی تەموز بەردەوامی پێدرا.[1]
#05-07-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,546 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!