#پشکۆ نەجمەدین#
ئەزموون و یاد، ناونیشانی بەرگی سێیەمی نووسینە یاداشتەکانی نووسەر پشکۆ نەجمەدینە و ناوەندی غەزەلنووس چاپ و بڵاوی کردۆتەوە.
نووسەر دەربارەی ئەم کتێبە، لە پێشەکیدا نووسیویەتی:
کتێبی سێهەم، گێڕانەوەی بەشێکی ڕووداو و ئەزموونەکانن، لە ماڵەکانی تەنیایی غوربەتەوە. من دڵنیام کە ئێوە لە کۆڵانە تەنگ و پێچاوپێچەکانی کتێبەکانی یەکەم و دووەمدا، لەگەڵ ڕووداوەکان و کارەکتەرەکانیاندا، ڕووبەڕوو دانیشتن، قسەتان کرد و پاشانیش پیاسەیەکتان بە کەناری جۆگەلەی خوێنەکان و دیواری زیندانەکاندا کرد.
کتێبی سێهەم، گێڕانەوەکانی منی قسەکەر و جاروباریش منێکی ماندووی بێدەنگ و حەپەساوی ژێر گورزی پێشهاتەکانە. من دەگێڕمەوە و کەسانی دیکەش دەگێڕنەوە. من، پشتکۆ، ماریا و نالی، هەر چوارمان، حیکایەتەکانی ئازاری ژیان و مەینەتییەکانی خۆمان و میللەتێک دەگێڕینەوە کە ئێستا، خۆشبەختانە، قەدەر بەردەوامی ژیانی پێ بەخشیوە.
Նշում: PDF ֆայլի համար այս գրքի չէ, խնդրում եմ օգնել Kurdipedia ստանալ այս ֆայլը! ՈՒղարկել գրքույկ Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 9,070 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!