ژووری چالاکییەکانی غەزەبی زەیتوون دەربارەی چالاکیی هێزەکانیان لە دژی چەتەکانی گرووپی سولتان موراد لە گوندی گۆلیی سەر بە #عەفرین#، ڕاگەیەندراوێکی بڵاکردەوە.
غەزەبی زەیتوون ڕایگەیاند، 13ی ئاب لە گوندی گۆلیی عەفرین دژی چەتەکانی گرووپی سولتان موراد چالاکییەکیان ئەنجامداوە.
دەقی ڕاگەیەندراوی ژووری چالاکییەکانی غەزەبی زەیتوون:
(هێزەکانمان لە ژووری چالاکییەکانی غەزەبی زەیتوون ڕۆژی 13ی ئاب لە گوندی گۆلیی عەفرین لە دژی چەتەیەکی سولتان موراد چالاکییەکی کاریگەریان ئەنجامدا و چەتەکەیان کوشت. ئه و چەتانە لە سەرەتای داگیرکردنی عەفرینەوە ماڵ و موڵکی هاوڵاتییانی سیڤیل تاڵان دەکەن و هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەک لە بەرانبەر گەلی ئێمە لە عەفرین بەکاردێنن. پێشتر ئێمە هۆشداریمان بە هەموو ئه و چەتانە داوە کە عەفرینی پیرۆزیان داگیرکردووە. با بزانن کە هۆشداریی ئێمە تەنیا قسە نییە. عەفرین خاکی زەیتوون، سەبر بکە تۆڵە نزیک بووەتەوە.)[1]
#14-08-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,177 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!