دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
ئەمڕۆ سێشەممە 21 ی ئاب لە مەڕاسیمی ئەنجامدانی قوربانی لە جەژنی قورباندا، لە گوندێکی 200 ماڵیدا له شارۆچکەی پشدەر 213 سەر ئاژەڵ کرانە قوربانی.
ئەبوبەکر محەمەد، ئەنجومەنی گوندی دوگۆمانی شارەدێی #سەنگەسەر# لە قەزای پشدەر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا و لە گوندەکەیان لە مەڕاسیمێکی بە کۆمەڵدا 213 سەر ئاژەڵیان کردۆتە قوربانی.
وتیشی گوندەکەیان پێکدێت لە 200 ماڵ، بەڵام هەموو ساڵێک لە جەژنی قورباندا زیاتر لە ژمارەی ماڵەکان سەر ئاژەڵ دەکرێنە قوربانی و ئەم کارە وەک نەریتێکی لێهاتووە لەو گوندەدا.
باسی لەوەشکرد، دوای دابەشکردنی بەشە گۆشتی قوربانی بەسەر دانیشتوانی گوندەکە دواتر ئەو بەشەی کە زیاد دەبێت بەسەر هەژاراندا دابەشی دەکەن. [1]
#21-08-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,307 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!