دەقی ڕاگەیەنراوی #یەپەگە#:
(کردەوە نامرۆڤایەتییەکان کە سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە #عەفرین# ئەنجامی دەدەن، لەم دواییانەدا زیادیان کردووە. بەتایبەتی لە ماوەی ڕابردوودا هەم ئەم گرووپانە و هەم چەند گرووپێکی دیکە لەژێر ناوی جیاجیا لە عەفرین چالاکی دەکەن و چالاکییەکانیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە. جگە له و زانیارییانەی کە دەریدەخەن هەندێک له و گرووپانە پەیوەندییان بە هەواڵگریی دەوڵەتی تورکەوە هەیە، لە ڕێ و ڕێبازەکانیشیانەوە مرۆڤ تێدەگات کە پەیوەندییەکی لەم شێوەیە لە ئارادا هەیە. لەبەرئەوە ئێمە جەخت دەکەینەوە کە مافی گەلی عەفرین و #شەڕڤان#انی یەپەگە هەیە چالاکی بکەن بە ڕێبازی ڕەوا لەپێناو کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی تورک و چەتەکانیان لەسەر خاکەکەمان.
ئێمە وەک یەکینەکانی پاراستنی گەل - یەپەگە خاوەندارەتی لە هەموو چالاکییەکانی خۆمان دەکەین و ئه و چالاکییانەش کە ئێمە دەیانکەین لەسەر ماڵپەڕی خۆمان (www.ypgrojava.org) بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە. جگە لەمە، هەر چالاکییەکی دیکە کە بە ناوی ئێمە لە ڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاودەکرێنەوە چالاکیی ئێمە نین.)[1]
#22-08-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,974 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!