ڕوونکردنەوەیەک لە #وەزارەتی پەروەردە# سەبارەت بە پشووی ڕۆژانی شەممە پێویستە ڕوونی بکەینەوە کە:
یەکەم: بەپێی یاسای وەزارەتی پەروەردە ناکرێت ڕۆژانی شەممە بکرێتە پشووی هەمیشەیی و ئەو بڕیارەی کە تەنها بۆ ساڵی ڕابردووی خوێندن درا، پەیوەندی بەو دۆخە نەخوازراوەوە هەبوو کە هاتە پێشەوە.
دووەم: بەپێی ساڵنامەی خوێندن، ناکرێت ڕۆژی شەممە پشوو (ئۆف) بێت، چونکە ناهاوسەنگی لەبەشەوانەکان دروستدەبێت و دەبێتەهۆی کەمیی کات لە تەواوکردنی پڕۆگرامەکان و بەمەش قوتابیان و خوێندکاران زەرەرمەندی سەرەکی دەبن لە ڕووی زانستییەوە.
سێیەم: وەزارەتی پەروەردە هەموو هەوڵی خۆی لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران داخەتە گەڕ بۆ کارکردن لەسەر پاشەکەوتی خوێندن لە بەرژەوەندی مامۆستایانی بەڕێز.
وەزارەتی پەروەردە
#30-08-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,204 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!