دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
پارێزگاری #هەولێر# ئاشکرای دەکات: بە چەند قۆناغێک حکومەتی عێراق بڕی یەک ملیۆن لیتر نەوتی سپی ڕەوانەی هەولێر کردوە و ئێستا لە کۆگاکان هەڵگیراون، دەشڵێت: بۆ ناوچە شاخاوییەکان پێویستمان بە 26 ملیۆن و 25 هەزار لیتر نەوتی سپی هەیە.
نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: ناردنی نەوتی سپی ماڵان لەلایەن حکومەتی عێراقییەوە بۆ شارەکانی هەرێم بەردەوامە، لەم هەفتەیەدا بڕێک نەوت گەیشتۆتە هەولێر و بەپێی بڕیاری وەزارەتی نەوتی عێراقیش ناردنی نەوت بەردەوامدەبێت.
وتیشی: ئه و بڕە نەوتەی ڕەوانە دەکرێت بەپێی پێویست نییە و بەشی هەموو دانیشتوان ناکات، چونکە گەر بۆ یەکجار هەر ماڵ و یەک بەرمیل نەوتی پێبدرێت بۆ ناوچە شاخاوییەکان پێویستمان بە 26 ملیۆن و 25 هەزار لیتر نەوت هەیە و بۆ قەزا و ناحییەکانیش 24 ملیۆن لیتر، هەروەها بۆ ناو سەنتەری پارێزگاش 50 ملیۆن لیتر پێویستە.
نەوزاد هادی، ئاماژەی بەوەشدا: هەر چەندە لە ئێستادا یەک ملیۆن لیتر نەوت گەیشتۆتە هەولێر و چاوەڕێشدەکەن حکومەتی عێراق نەوتی زیاتر ڕەوانە بکات، ئەگەر نەوتی زیاتر گەیشتە کۆگاکان، ئەوا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لەناوچە شاخاوییەکانەوە دەست دەکەن بە دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵاندا، ئەوەش بەهۆی نزیکبوونەوەی وەرزی سەما له و ناوچانە.[1]
#07-09-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,725 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!