$باکووری کوردستان$
- لە 3 گەڕەک و 2 گوندی ناوچەی دهێ لە پارێزگای #سێرت# قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاندرا. قەدەغەکارییەکە بۆ ئامادەکاریی ئۆپراسیۆن ڕاگەیاندراوە.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاشم حوسێن پەناهی چالاکی مەزهەبی و یەکێک لە بەرپرسانی دەفتەری حەسەن ئەمینی سەرۆکی شۆرای مەکتەب قورعانی کوردستان، بەهۆی بانگهێشتێکی فەرمییەوە خۆی بە دادگای دادسەرای تایبەت بە ڕۆحانیەتی شاری هەمەدان ناساندووە، کە ناوبراو تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژی نیزام و تێکدانی بیروڕای گشتی بەسەردا سەپاوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کێلی شاعیران سالم و کوردی و ئەمین زەکی بەگ لە گۆڕستانی شێخ مارف لە شاری #سلێمانی# شکێندرا، ئەوەش نیگەرانی ڕۆشنبیرانی شارەکەی لێکەوتەوە، بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانیش دەڵێت: دەزگا ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.[1]
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆردومانی هەرێمی مەتینان دەکەن.[4]
- سکرتێری مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# فازل میرانی، لەبارەی قسەی هەندێک لە بەرپرسانی یەکێتی ڕایگەیاند، لە بەرپرسە باڵاکانی ئەو حیزبە گوێمان لێدەبێت کە قسە لەبارەی ئێمە و حکومەتەوە دەکەن بە خراپی، زۆرپێمان ناخۆشە کە لە بەرپرسانی باڵای ئەو حیزبەوە گوێمان لێدەبێت، بۆیە لەمەودوا یەک قسەمان لەسەر بکەن، ئێمەش سەد قسەمان بۆ گوتن هەیە.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153223/0004.JPG=KTML_Photo_Alt=گردبوونەوەیەک دژ بە خانەنشینی پەرلەمانتاران ئەنجامدرا=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153223/0004.JPG=KTML_Photo_End=
- لەدوای کۆبوونەوەی لە گەڵ وەفدێکی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی برێت ماکگۆرک، #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمە#د لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند :ڤیتۆی لەسەر هیچ کاندیدێکی یەکێتی نییە بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق و پشتگیری هیچ کاندیدێکیش ناکات، بەڵکو ئەنجومەنی سەرکردایەتی کاندیدی یەکێتی بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان دەکات.[1]
- گروپی هەڵمەتی دادپەروەری لە #هەولێر# لە بارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گردبونەوەیەکیان ئەنجامداو داوایان کرد خانەنشینی پەرلەمانتاران نەمێنێت.[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی کورد لە #کەرکووک# بەناوی (یونس ستار) تەمەن (46 ساڵ) لەماڵەکەی خۆیدا کوژرا.[1]
- بەمەبەستی زنجیرەیەک ڕاوێژ و گفتوگۆ پەیوەست بە دوایین پێشهاتەکانی پرۆسەی سیاسی و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق #فوئاد مەعسوم# گەیشتە شاری سلێمانی.[5]
- گەنجێکی دانیشتوی سنوری شارەدێی #سیدەکان# بە هۆی تەقینەوەی مینەوە پێیدا گیانی لەدەستدا. گەنجەکە تەمەنی 22 ساڵە و ناوی (س.ح.ا) دانیشتوی گوندی ژیلیایی سەر بە شارەدێی سیدەکانە.[1]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دروستبوونی لافاو لە هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەگەری دروستبوونی لافاو لە هەرێمی کوردستان هیچ ئەسڵ و ئەساسێکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئیسرائیل جارێکی تر بە موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردەسەر دامەزراوە پیشەسازییەکانی سوریا.[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153223/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=عەبدولخالق کوردی و مەهدی کوردیی کوڕی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153223/0009.JPG=KTML_Photo_End=
- فڕۆکەیەکی سەربازی ڕوسیا بە هەڵە لەلایەن هێزی بەرگری ئاسمانی سوریاوە خرایە خوارەوە.[2]
- لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر ڕێکخراوی #داعش# لە قەیسەری، عەبدولخالق کوردی، ئەمیری سەربازی #شنگال#ی ڕێکخراوی داعش و کوڕەکەی مەهدی کوردی، کە لە تەلەعفەر کاریان بۆ ڕێکخراوە کردووه، دەستگیرکران.[3]
- سێناتۆرێکی ئامریکایی هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی بە بەشێک لە هەوڵەکانی حکوومەتی ئێران بۆ نائەمن کردنی ناوچەکە زانی. سێناتۆڕ مارکۆ ڕووبیۆ لە ئەندامانی باڵای سنای ئامریکا لە توویتێکدا هێرشی مووشکی سپای پاسداران بۆ سەر مەقەڕەکانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد و خوازیاری وڵامی توند بەو هێرشە مووشەکییەی حکوومەتی ئێران بوو.[6]
- بەلەمێکی کۆچبەران بە 21 کۆچبەری خەڵکی باشووری کوردستانەوە لە ئاوی ئیجەدا نوقمبوو، دوو خوشکی خەڵکی #دەربەندیخان# و ئافرەتێکی خەڵکی سلێمانی خنکان.[3]