ئێمە لە #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە دوا کۆبوونەوەماندا لەگەڵ جێگری سکرتێری گشتی و بەرپرسی دەستەی کارگێری و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی، خواست و هەوڵەکانمان بۆ ئەوە بوو وەک چۆن بە یەکگرتوویی و یەک بەرنامەیەیی لە بەغداین، هەرواش بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار لەسەر یەک کاندید ڕێکبکەوین، هەروەها وەکو ئیستحقاقی هەڵبژاردن بەحەقی خۆمان زانی پۆستی سەرۆک کۆمار کە چەند جارێکە لە لایەن یەکێتیەوە کاندیدی بۆ دیاری کراوە، ئەم جاریان لە لایەن پارتیمانەوە و بە کاندیدی پارتیمان پر بکرێتەوە، لەم بارەوەش پێشنیار و ڕا گۆرینەوەمان هەبووە، بڕیار وابوو برایانی یەکێتی دوای گەڕانەوەیان بۆ کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی ئاگادارمان بکەنەوە، بەڵام ئاگاداریان نەکردینەوە تا ئەمرۆ لە ڕاگەیاندنەوەکانەوە بیستمان کە دکتۆر #بەرهەم ساڵح#یان دوای گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی، تاک لایانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار پاڵاوتووە.
ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنین کە پۆستی سەرۆکی کۆمار ئیستحقاقی گەلی کوردستانە و نابێ هیچ لایەنێک تەنیا بە موڵکی خۆی بزانێت، بۆیە پارتیمان بۆ پڕکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاندیدی خۆی دەبێت.
مەحمود محەمەد
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان
#19-09-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,966 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!