ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکینەکانی پاراستنی گەل دەربارەی چالاکی #شەڕڤان#انی #یەپەگە# لە #عەفرین# ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردوە. یەپەگە ڕایگەیاند کە لە شەڕا، جندرێس وبلبلێ 3 چەتەی دەوڵەتی تورکیا کوژران.
لە ڕاگەیەنراوەکەی یەپەگەدا هاتووە، لە چوارچێوەی قۆناغی دوویەمینی بەرخۆدانی سەردەمدا لە عەفرین، هێزەکانی ئێمە لە ناوچەی جندرێس، شەرا وبلبلێ لە هەمبەر سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی چالاکی ئەنجامدا.
لە ڕۆژی 26ی ئەیلوول/5ی ڕەزبەرهێزەکانمان لە گوندی مەریەمێن-ی ناوچەی شەرا لەدژی چەتەکانی بەرەی شامیە چالاکییان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەوچالاکییەدا چەتەیەک بە ناوی محمەد بیکوورکوژرا.
لە هەمان ڕۆژدا یەکینەیەکی ئێمە لە گوندی دێوا-ی سەر بەناوچەی جندرێس لە چالاکییەکدا چەتەیەکی گروپی ئەحراری شامیان بە ناوی ئەبوومیرۆ کوشت.
لە چالاکی سێیەمیندا ولە ناچەی بلبلێ گروپێک لەچەتەکان لەلایەن شەڕڤانانەوە کرانە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا چەتەیەک بە ناوی ڕەشید عەزاز کە کاری وەرگێڕانی بۆ سوپای تورکیا دەکرد کوژرا.[1]
#28-09-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,951 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!