بیرەوەریەکانی مستەفا چاوڕەش
ئیتر دەنگ بڵاو بووەوە کە لە جەزائیر ڕێککەوتنی جەزائیر لە نێوان سەدام حسێن و شای ئێراندا مۆر کراوە.06/03/1975 به هۆی هاواری بومدین کە ئەوکات سەرۆک کۆماری جەزائیر بوو و لە نێواندا بوو، لەسەر چارەنووسی شۆڕشی کورد پێک هاتبوون. ڕادیۆکان باسیان دەکرد. هەموو خەڵکی و پێشمەرگە ڕۆژانی یەکەم لایان قورس نەبوو، چونکی کەس بڕوای نەدەکرد شۆڕشێک بەم گەورەییە و خاوەن هەزاران هەزار پێشمەرگەی گیان لەسەردەست وای بەسەر بێت. من چووم بۆ چۆمان و ناوپردان بۆ ئەوەی ڕاستییە کان بزانم، ئەوێ نزیکترین جێگە بوو بۆ ئەوەی هەواڵەکان زووتر بزانین، چونکە نزیکی سەرکردایەتیی کورده. ئیتر هەموو بەیەکدا دەهاتین، ئه و هاوڕێیانەی یەکترمان دەناسی، دەتوت خۆڵودۆ کراوە بەسەرماندا. نەک هەر ئێمه، بۆ هەموو کورد، ئەوەی تەنانەت لە شارەکانیشدا بوو، زۆر قورس بوو بۆی. جێگەی بڕواکردن نەبوو، هەموو ئه و خەڵکانەی لە فرۆشگا و ئۆردوگا و بازاڕدا بوون، نەیاندەزانی چ بڕیارێک بدەن.
لە ڕادیۆکانی دەرەوە هەر باس باسی ڕێککەوتنی جەزائیر بوو. له و کاتەشدا جەنابی بارزانی بانگ کرابوو بۆ تاران بۆ ئەوەی بڕیارەکەی پێڕابگەیەنن. دکتۆر مەحموود عوسمان و وابزانم کاک موحسین دزەییشی لەگەڵ بوو. پاش چەند ڕۆژێ گەڕانەوە. ڕاگەیەندرا کە شۆڕش تەواو بووه: 1- کێ دەچێت بۆ ئۆردوگا، ئێران دەرگای کردووەتەوە. 2- کێ دەڕواتەوە بۆ عێراق ئازادە. هەریەکەش ئازادە و بڕیار لای خۆیەتی. بێجگە لەوەی شۆڕش تەواو بوو، هەموو چارەنووسمان دیار نییە .
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,731 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!