ساڵێک بەسەر 16ی ئۆکتۆبەردا تێپەڕی و هێشتا شارۆچکەی #خورماتوو#-ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین نەگەڕاوەتەوە دۆخی جارانی.
دوو ڕۆژ پێش ئێستا دوێنێ یەکەمین ساڵیادی ڕووداوکانی 16ی ئۆکتۆبەر بوو، کە بووەهۆی لەدەستداینی 51٪ی خاکی باشوری کوردستان.
لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2017-دا کە هێزە کوردییەکان لە شارۆچکەی خورماتوو-ی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین و ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکە وەدەرنران و ئەو ناوچانە لەلایەن هێزە عێراقییەکانەوە دەستیان بەسەردا گیرا، دەیان تاوان دژ بە گەلی کورد ئەنجام دراون و زیانیی گیانیی و ماڵییان پێگەیاندوون، کە لێرەدا بە کورتیی دەیانخەینەڕوو.
$زیانە گیانییەکان$
لەڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەردا،حەوت ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی کورد شەهید بوون، کە بریتین لە دوو #پێشمەرگە#ی مەڵبەندی 16ی حەمرینی یەکێتی نیشیتمانی کوردستان و ئەندامێکی ئاسایشی یەکێتی و چوار پۆلیسی بەرگریی و فریاکەوتنی لیوای پێنجی #چەمچەماڵ#، هەروەها 250 پێشمەرگە وئاسایش پۆلیس و هاوڵاتیی خۆبەخش بریندار بوون 24 کەسیش بەدیل گیران، کە دواتر ئازاد کران.
$دەستدرێژیی بۆ سەر ژنان$
لەلایەن چەکدارانی #حەشدی شەعبی#یەوە، دەستدرێژیی کراوەتە سەر چوار ژن و یەکێکیان لە دادگای بەرایی سکاڵای تۆمارکردوە، دواتر بە سوڵحی عەشایەریی بێدەنگ کراون، ئەوانی دیکەش لە بێدەنگیییدا ماونەتەوە، لەوکاتەدا لیژنەی ژنان-ی پەرلەمانی هەریمی کوردستان ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر دەستدرێژییکردنە سەر ژنانی خورماتوو ئامادەکرد و ڕایانگەیاند، کە پێشکەش بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-ی دەکەن، بەڵام دەرئەنجامی ئەو ڕاپۆرتە دیار نەبوو، هەروەها، لەکاتەدا باس لەوە کرا، کە ژنێک دوای ئەوەی دەستدرێژیی کراوەتەسەر، لەلایەن کەسوکارەکەیەوە کوژراوە.
$زیانە مادییەکان$
88خانوو،300 دوکان وکۆگا، 300ماڵ لەدوای تاڵانکردن سوتێندران، جگە لەوەی 12بارەگا و پێنج کەناڵێ ناوخۆی کوردیی لە شارۆچکەکە سوتێندران و لەناوبران.
$کەرتی پەروەردە$
پێش ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر،49 خوێندنگای ئامادەیی و بنەڕەتیی و باخچەی ساوایان هەبوون، لەگەڵ شەش هەزار و 900خوێندکار و 494مامۆستا، بەڵام لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، خوێندنگاکان کەمبوونەتەوە بۆ 27خوێندنگا و 374 مامۆستا و سێ هەزار و 350 خوێندکار، واتە 22 خوێندنگا و 120 مامۆستا و سێ هەزار و 550 خوێندکار کەمی کردووە و نەگەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان.
$دانیشتوان$
سێ هەزار ماڵی کورد لە شارۆچکەی خورماتوو، بە هۆی ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە، ئاوارە بوون و بەزۆریی ڕوویان لەسنووری ئیدارەی #گەرمیان# کرد بەهۆی نزیکیانەوه، بەشێکیشیان چوونە ناوچەکانی دیکە، لەئێستادا 80٪ دانیشتوانی شارۆچکەکە گەڕاونەتەوە، ئەوە ڕێژەی نەگەڕاونەتەوە 60 خێزانیان لە نێو کەمپی ئاوارەکانی تازەدێ-ن لە گەرمیان و ئەوانەی دیکەش لە گەرمیان پارێزگاکانی #سلێمانی# و#هەولێر# نشتەجێبوون.
$هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکان؟$
ئه و هاوڵاتییە کوردانەی شارۆچکەی خورماتوو، کە تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە، بەشێکیان خانووەکانیان ڕووخاوە وتەقێندراوەتەوە وسوتێنراون و بەکەڵکی ئەوە نایەن تێیاندا بژین، بەشێکی تریان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ناوەندەوە داواکراون و تۆمەتبارن بەکاری ئاژاوەگێڕیی و ئەندام بوون لەڕیزی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێم و پێشمەرگەدا، هەندێکی دیکەشیان، دەڵێن، کە ژیان لە خورماتوو پارێزراو نییە و بەم دۆخەوە ناگەڕێنەوە.
$بواری تەندروستیی$
سوتاندن و ڕووخاندن و تەقینەوە وتاڵان کردن وئەتکردن، ئه و ڕووداوانەن، لە 16ی ئۆکتۆبەردا کاریگەریی دەرونیان لەسەر دەروونی تاکی خورماتوو جێهێشتووە و بوگوێرەی ئەو زانیارییانەی، کە ڕۆژنیوز لە نەخۆشخانەکانەوە وەریگرتووە، بەشێکی زۆری هاوڵاتیان تووشی دڵەڕوکێ و ترس و گۆشەگیریی بوون.
$ژینگە$
بەهۆی کردەوەی سوتان وتەقاندنەوەی خانوو ودووکانەکانی کورد لەشارۆچکەکە ژینگەی گەڕەکە کوردییەکان بە دووکەڵ و پاشماوەی ئه و کاولکارییانەوە پیس بووە لەبەر کەمیی خزمەتگوزاریی خاوێنکردنەوەی گەڕەکەکان، زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە گەڕەکەکاندا کۆبوونەتەوە و سیمای شارۆچکەکەیان ناشرین کردووە، مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیشیان لێدەکرێت.
$پۆستە ئیدارییەکان$
پێش ڕووداوەکانی، 16ی ئۆکتۆبەر، لە شارۆچکەی خورماتوو، پۆستە ئیدارییەکان لەنێوان پێکهاتەکاندا دابەش کرابوو، کوردیش وەک پێکهاتەیەکی سەرەکیی شارۆچکەکە ئەم پۆستانەی لای بوو: قائیمقام، بەڕێوەبەری بەشی دارایی لە قائیمقامییەت، سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارەبا، بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ و فێترنەریی، بەشی دابەشکردنی نەوت، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو.
لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، پۆستی قائیمقام و سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوبەری بەشی دارایی، بەڕێوبەری فەرمانگەی کارەبا، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی ڤێرترنەری لە کورد وەرگیرانەوە و دران بە تورکمان، بەڕێوبەری پۆلیسی شارۆچکەکەش هەر لای تورکمانە.
واتا ئێستا کوردسێ پۆستی ئیداری لایە، ئەوانیش بەڕێوبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ و نەخۆشخانەی گشتی خورماتوو و بەشی دابەشکردنی نەوت.
سەرۆکی ئەنجومەنی شارۆچکەی خورماتوو هەر وەک جاران لای عەرەب ماوەتەوە و بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتیی پەروەردەش عەرەبە.
$دۆخی ئێستای خورماتوو$
سەباح جومعە، ئەندامی کوردی ئەنجومەنی شارۆچکەی خورماتوو، بەڕۆژنیوزی وت: دۆخی ئێستای ناوەندی خورماتوو لەڕووی ئەمنییەوە باشە و پێشێلکاریی زەق نییە، لەڕووی خزمەتگوزارییشەوە لەگەڕەکە کوردییەکان هیچ شتێک نەکراوە، بەڵام پرۆژەی ئاوەڕۆی گەڕەکەکانی تری خورماتوو دەستی پێکردووە.
هەرچەندە وەک سەباح جومعە باسی دەکات، لە ناوەندی شارۆچکەی خورماتوو پێشێلکاریی زەق لە ئێستادا نییە، بەڵام لە دەوربەری خورماتوو حاڵەتەکانی ڕفاندن و تەقینەوەی بۆمب زۆر زۆرە و ترسیان لای هاوڵاتیانی خورماتوو دروستکردووە و بەشێک لە ئاوارەکانیش وەک خۆیان باسی دەکەن، بەهۆی گەرەنتیی نەبوونی ئاسایشیان ناگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان.[1]
#18-10-2018#