کتێبەکە لەلایەن (قودسی نەسیری) یەوە نوسراوە وەرگێڕانی حسێن نەجمەدینە بە هەر حال با درێژەی پێ نەیەم.
ئەم کتێبە پێمان دەڵێت ئینسانەکان 2 جۆرن جۆری یەکەم، ئەنجام دانی تاوانێک لە پێناو بێگانەیەک، جۆری دووەم فەرامۆش کردنی گرنگترین کەسی ژیانت لە پێناو کەسێکی خۆ پەرست..
کتێبێک باس لە منداڵێک دەکات بە ناوی بێژەن کە چۆن لە ژێر دەستی باوەژنەکەی(مریەم) دەبێتە نۆکەری ماڵەکە، و باوکیشی لە پێناو مریەمدا هیچ شک نابات جگە لە دەرکردنی بێژەن لە ماڵەکەی و فرێی بداتە سەر شەقامەکان وەک ئەوەی هەرگیز باوکی ئەو نەبووە.. بەژەن لەو مائایادا دوچاری زۆر ناخۆشی و نەهامەتی دەبێتەوە و یەکێ لەوانە دەست دەکات بە دزی کردن بەڵام چۆن دزییەک؟ دزی کرد لە پێناو خاوەن ماڵەکی هەژاردا بەم شێوەیەش دوای تاوانەکە خۆی تەسلیمی پۆلیس دەکات و دادگا بڕیاری 1 ساڵ زیندانی بۆ ئەدات (با زۆر قوڵ نەبمەوە لە مەوزوع حەزەکەم خۆتان بیخوێننەوە)... بەگەرحاڵ دوای گەورە بوونی دەبێت بە دکتۆر ئیدی ڕۆژی یادی باوکی دەکەوێتەوە و بە (نێرگس)ی دەزگیرانی دەڵێت دەڕۆم بە دوای باوکمدا دەگەڕێم کاتێ دەچێتە خانوەکەیان خانمێک دەرگا دەکاتەوە و پێی دەڵێت کە خاوەنی ئەم ماڵە 10 ساڵە خۆی دەربەدەری سەر شەقامەکانە، کاتێ باوکی دەدۆزێتەوە تەماشا دەکات چاوی کوێر بووە باوکی هەموو شتێکی بۆ دەگێرێتەوە لەویادا دەردەکەوێت کە مریەم باوکی بێژەن ی خۆش نەویستووە بەڵکو بۆ پارەو سامان بوو، بێژەنیش باوکی دەبات و چاوەکانی بۆ چارەسەر دەکات هەروەها باوکی زۆر هەست بە پەشیمانی دەکات لەوەی کە کردی...
.. بە هیوای سوود و هیوادارم ئێوەش بیخوێننەوە..
ناوی کتێب: بێسەرپەرشتان
نووسەر: قودسی نەسیری
وەرگێڕ:حسێن نەجمەدین