ئەو کاتەی #پیرەمێرد#ی شاعیر ڕۆژنامەی ژیانی لە #سلێمانی# دەرئەکرد، پرسەنامەیەکی بۆ ئەنێرن کە لەڕۆژنامەکەدا بڵاوی بکاتەوە، ئەویش پرسەنامەکە ئەنێرێت بۆ چاپ و لەژێرەوەی پرسەنامەکەدا دەنووسێت (ئەگەر جێ مابوو)، واتە ئەگەر لە ڕۆژنامەکەدا جێ مابوو بڵاوی بکەنەوە.
بەڵام لەکاتی چاپدا ئەو دێڕەی پیرەمێردیشیان چاپ کردبوو.
کۆتایی پرسەنامەکە بەم جۆرەی لێ هاتبوو:
خوای گەورە بیخاتە بەهەشتەوە ئەگەر جێ مابوو
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,096 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!