بەدوای بڵاوبونەی هەواڵی هەڵاتنی چەند زیندانیەک لەیەکێک لە گرتوخانەکانی سنوری پارێزگای #سلێمانی# لە ڕۆژی چوارشەممە 12-12-2018 و پاشان دەستپێکردنی هەڵمەتیکی گەڕان وپشکنین لەلایەن هیزەکانی ئاسایش و پۆلیسەوە بەئامانجی دەستگیرکردنەوەیان لە چەند گوند شارۆچکەیکی دەوروبەری سلێمانی، جۆرێک لە دڵەراوکێ و نیگەرانی لەنێو خەڵکی ئەم ناوچانە بڵاوبۆتەوە. بەرپرسانی ئاسایش و هێزە ئەمنیەکان، لە کاتێکدا هێزێکی زۆریان لەو ناوچانەی نزیک شارەدێی بازیان بڵاوە پێکردوە و جەماوەری خستۆتە باری نیگەرانی و نائاساییەوە، بەڵام لەمبارەیەوە هیچ جۆرە لێدوانێک نادەن و هیج جۆرە زانیارییەک بۆ ڕای گشتی ناخەنە ڕوو. بەگوێرەی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبونەتەوە، ئەم هەڵاتوانە کەسانی سەر بەرێکخراوی تیرۆریستی #داعش#ن.
ئێمە لەکۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، داواکارین لە بەرپرسانی ئەمنی و پۆلیس لە پارێزگای سلێمانی کە زانیاری پێویست سەبارەت بە هەڵاتوەکان بۆ هاوڵاتیان ئاشکرا بکەن، تا لە ترس و دڵەراوکێدا نەمێننەوە و پارێزراو بن لە مەترسیەک کە ڕەنگە ڕوبەڕویان بێتەوە!
کۆمیتەی سلێمانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
#16-12-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,362 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!