فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژن (#یەپەژە#) لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماری شەری ساڵی 2018ی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە.
یەپەژە ڕایگەیاندووە ئیمە یەکینەکانی پاراستنی ژن ساڵی 2018 دا بە هەموو شێوەیەک ئەرکی پاراستنی هەموو ژنان و گەلەکەی خۆی بەجێهێناوە. هێزەکانمان لە بەرخودانی سەردەمدا بە ورەیەکی پۆڵاین، ئازایانە و بڕوایەکی گەورەوە وەڵامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەریان دایەوە. ئەو هەڵوێستە بەرخودێرەی #شەڕڤان#مان، پێداگریی ئێمەی بۆ سەرکەوتن دەستنیشانکرد.
راشیگەیاندووە شەڕڤانەکانمان بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداریی هەڵمەتی گەردەولولی جزیر و هەموو شەڕەکانی دژ بە #داعش# و هێزە داگیرکەرەکان کردووە.
ئاماری شەڕ و بەرخودانی ساڵی 2018
- لە شەڕی 58 ڕۆژەی #عەفرین#دا 900 شەڕ ڕوویداوە.
- لەو شەڕانەدا هەزار و 42 هێرشی ئاسمانی لەلایەن هێزی داگیرکەرەوە ئەنجامدران.
- لەو شەڕانەدا 2 هەزار و 422 سەرباز و چەتەی دەوڵەتی تورک کوژران.
- لە قۆناغی دووەمی بەرخودانی سەردەمدا 147 چالاکی ئەنجامدران.
- لەو چالاکییانەدا 350 چەتە و سەربازی دەوڵەتی تورک کوژران.
- شەڕڤانانی یەپەژە لە هەڵمەتی گەردەولولی جزیردا هەستاون بە ئەنجامدانی ڕۆڵی پێشەنگانە.
- لە قۆناغە جیاوازەکانی هەڵمەتی گەردەولولی جزیردا 4 هەزار و 214 چەتەی داعش کوژران.
- لەو هەڵمەتەدا دەیان ناوچە و سەدان گوند لە داگیرکەریی داعش ڕزگار کران.
- دەیان هەزار هاووڵاتی لە دەست چەتەکان ڕزگارکران.
- لە ساڵی 2018 و لە شەڕ و بەرخودانی پاراستنی شکۆ و کەرامەدا 149 شەڕڤانی یەپەژە شەهید بوون.
فەرماندەیی یەپەژە ڕایگەیاند، لە ساڵی 2018دا سەدان ژن چوونەتە ڕیزەکانی یەپەژەوە.[1]
#05-01-2019#