دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
سەرۆکایەتی شارەوانی #هەولێر# ئاشکرايدەکات کە ساڵی ڕابردوو 2018 نزیکەی 30 ملیار دینار داهاتیان هەبوو، بەبەراورد بە ساڵی 2017 زیاتر لە 3 ملیار دینار زیادیکردوە و خەرجیەکانیشیان کەمیکردوە.
لە ئامارێکدا کە کۆپییەکی بۆ دواڕۆژ نێردراوە، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاند: ساڵی 2018 داهاتی سەرجەم شارەوانیەکانی سنوری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر (29.986.015.052) ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا داهاتەکان لە ساڵی 2017 داهاتەکان 26.881.446.909 ملیار دینار بوو، بەوەش داهاتەکانی 3.174.568.143 ملیار دینار زیادیکردوە.
سەبارەت بە خەرجیەکانیان لە ساڵی 2018 سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕایگەیاندوە کە زیاتر لە 67 ملیار دیناریان خەرجکردوە و بەپێی داتاکانیش خەرجیەکانیان بەبەراورد بە ساڵی 2017 کەمیکردوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ڕونیکردوەتەوە کە ساڵی 2018 داهاتەکانیان (67.506.837.922) ملیار دینار بووە، لە کاتێکدا لە ساڵی 2017 خەرجیەکانی (67.912.851.021) ملیار دینار بووە، بەوەش خەجیەکانیان (406.013.012) ملیۆن دینار کەمیکردوە.[1]
#08-01-2019#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,723 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!