ئاغای گوندی ڕێی بەگاوانی گوندی دەکەوێ
ئاغای گوند واتە گەورە داربەدەست و دەسەڵاتداری گوندی هەموو کاروبارەکانی گوند بە قسە و دەنگی ئه و دەنگ دەدرێت و دەڕوات بەڕێوە ئينجا هەندێجار ئەم ئاغای ئاواييە لەخۆبايی دەبێت و هيچ بۆ دوارۆژ ناهێڵێتەوە و ڕۆژان ڕۆژی لەدوايە، ڕۆژ هەيە پێويستمان بە سادەترين کاراکتەری ئاوی دەبێت کە ئەويش گاوانە، لەوانەيە ئاغا ئاغايەتيەکەی بەهەر هۆکارێکەوە بێت لەدەست بدات و پێويستی بەوە هەبێت تەنها چێڵێک کە شيری دەمی ماڵ و مناڵی پێوە بەندە گاوان بۆی بخاتە ناو گاڕانەوە، کەواتە پايە بەرزی و لوتکە هەموو ڕۆژێک نابێتە شوێن و فەرمانگەی فەرمانەکانت بۆيە دەبێت چاوت دوارۆژ ببينێت و ئه و ئيديۆمە لەبير نەکەی کە دەفەرموێ(ئاغای گوندی ڕێی بەگاوانی گوندی دەکەوێ).
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,261 անգամ