بۆ گيسکێک گايەک مردار مەکەوه
زۆر ئيديۆم وەک ئامۆژگاری هاتووە وەک(ئاو بتبات لەپردی نامەرد مەپەڕەوە) ئەم ئيديۆمەش ڕێنوێنی و ڕێنمايی گرتۆتە خۆ، بەراوردی دوو ئاژەڵ دەکات لە ڕووی سود و توانا و قەبارەيان بۆ نمونە(گيسک) بێ تەنگ و توش و قەبارە بچوک و توانا لاواز و بێ گۆشتە، لەبەرامبەردا(گا) قەڵه و و هەوجاڕ ڕاکێشت و جوتيار و گاگێرە و پڕگۆشتە، مەبەستی سەرەکی ئيديۆمەکە ئەوەيە بۆ شتێکی بچوک شتێکی گەورە لە کيس خۆت مەدە يان بۆ شتێکی هەنوکەيی و خراپ شتێکی هەتاهەتايی و باش لە دەست خۆت مەدە يان ڕوونتر بۆ ئامانجی گەورەتر هەوڵبدە نەوەک کاری بچوک و شتی خراپ.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,019 անգամ