دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
زۆری ڕێژەی بارانبارین و تەڕی زەوی دەڤەری ڕاپەڕین دەغڵی سنورەکەی توشی نەخۆشی ڕزاندنی ڕەگ کردۆتەوە، بەرپرسێکی کشتوکاڵیش دەڵێت: بەهۆی ئەو نەخۆشیەوە ئەمساڵ بڕشتی گەنم کەم دەبێتەوە.
خدر عەبدوڵا بەڕێوبەری کشتوکاڵی ڕانیە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند: زۆری ڕێژەی بارانبارین و مانەوەی ئاوی زۆر لەناو زەوی دەغڵەکاندا لە ئیدارەی ڕاپەڕین و بە تایبەت شارۆچکەی ڕانیە هۆکار بووە بۆئەوەی بەشێکی زۆری دەغڵی سنورەکە ڕووبەڕوی نەخۆشی ڕزاندنی ڕەگ ببێتەوە بەو هۆیەشەوە ڕەنگی گەڵاوگوڵی گەنم توشی زەردبوون هاتووە.
وتیشی: ڕزانی ڕەگی دەغڵ کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی بڕشتی گەنم و بەگشتی لە ئەمساڵدا ئاستی بەرهەمی گەنمی جوتیاران بەهۆی ئەو جۆرە نەخۆشیەوە تا ڕادەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.
باسی لەەوەشکرد: لە ئێستادا جوتیاران دەستیانکردووە بە ڕشاندنی دەغڵەکانیان بە دەرمانی تایبەت دژی ئەو نەخۆشیە تا ڕادەیەکی باش دەرمانەکە کاریگەری دەبێت لەسەر ژیانەوەی دەغڵەکان.
بەڕێوبەری کشتوکاڵی ڕانیە جەختیشیکردەوە: بەرهەمی ساڵانەی گەنم لە دەشتی بیتوێن بە گشتی نزیکەی سی هەزار تەنە.[1]
#07-02-2019#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,168 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!