وەزیری تەندروستی تورکیا ئاشکرای دەکات، بەمنزیکانە نرخی نوێی دەرمان کە بەرێژەی 26% زیادکراوە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا بە میدیاکانی تورکیای ڕاگەیاندوە: لە 19ی شوباتەوە ئه و زیادکردنەی لە نرخی دەرماندا کراوە، دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە کە ڕێژەکەی (26.4%)ە.
ئەم لێدوانەی وەزیری تەندروستی تورکیا لە کاتێکدایە کە کۆمپانیاکانی دەرمان لە تورکیا بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە بەرامبەر دۆلار 140 جۆر دەرمانیان لە خستنەبازاڕ ڕاگرتووە، چاوەڕوانن ئه و بڕیارە نوێیە حکومەت کە نرخی دەرمانی گران کردوە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دوای ئەوەی حکومەت بڕیاریدا بەجێگیردنی نرخی گۆڕینەی یۆرۆ بە 2.69 لیرە، کۆمپانیاکانی دەرمان فرۆشتنی دەرمانیان بۆ بازاڕی ناوخۆیی ڕاگرت.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی زەمانی تورکیش خاوەنی دەرمانخانەکان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لە ڕەوشی بازاڕەکانی دەرمان لە تورکیا و ڕایدەگەیەنن هەندێک جۆری دەرمان ماوەی ساڵێکە لە بازاڕدا نەماوە، هەندێک جۆری دیکەی دەرمان وەک دەرمانی شەکرە و فشاری خوێن لە بازاڕدا نیيە.[1]
#14-02-2019#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,738 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!