هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# دەربارەی چالاکییەکانیان دژ بە هێزە داگیرکەرەکان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. تیایدا هاتووە: (چالاکییەکانی #شەڕڤان#انی ئێمە لە دژی سەرباز و چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر لە عەفرین و دەوروبەری بەردەوامن. لەم چوارچێوەیەدا، شەڕڤانانمان ڕۆژی 17ی شوبات\28ی ڕێبەندان لە ناوچەی عەفرین و ناوچەی عەزاز 3 چالاکیی کاریگەریان دژی داگیرکەران ئەنجام داوە.)
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایگەیاندووە، (ڕۆژی 17ی شوبات\28ی ڕێبەندان شەڕڤانانی ئێمە لە ناوچەی بلبلێی عەفرین دژی ئۆتۆمبێلێکی دەوریە کە سەرباز و چەتەکانی دەوڵەتی تورکی تێدابوون، چالاکییەکیان ئەنجام دا. لە چالاکییەکەدا سەربازێک و 2 چەتە بەسەختی بریندار بوون.)
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، هەمان ڕۆژ لە ناوچەی جندرێسی سەر بە عەفرین شەڕڤانان دژی بنکەیەکی گرووپی چەتەکانی نوورەدین زەنگی چالاکییەکیان کردووە. چالاکییەکە کوژراوی لێکەوتووەتەوە، بەڵام دەربارەی ژمارەیان زانیاریی ڕوون دەستنەکەوتووە.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕاشیگەیاند، ڕۆژی 17ی شوبات\28ی ڕێبەندان شەڕڤانانیان لە گوندی کل جبرین-ی سەر بە عەزاز لە دژی بنکەیەکی گرووپی چەتەکانی جەبهەی شامیە چالاکییەکیان کردووە. لە ئەنجامدا چەتەیەک بە ناوی عومەر جاسم کوژراوە و یەکێکی دیکەش بە ناوی مەحموود عەلی بریندار بووە.[1]
#18-02-2019#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,165 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!