پیر لوقمان 2017
ئەمەیە پەیمان لەلای کورد و زەردەشتیەکان: دەقەکە لەئەوێستاوە بەکوردی: ئەهورامەزدا بەزەردەشت دەڵێت: ئەی زەردەشتی ئەسپەنتمان(ڕوناکیبەخش) بەکۆمەڵگەی جهیان بڵێ کە (میهر) بەواتای بەپیشەکردنی خۆشەویستی و دادپەروەری و ڕاستی و پەیماندارییە. تەنانەت کە من ئەهورا مەزدام میهرم لەسەر پایەی ئەو چەند ووشەیە هەڵچنیوە و دامڕشتووە و میهرم بەشایستەی نیایشی مرۆڤ داناوە. ئەی زەردەشت هەر کەسێک درۆبێژ بێت و پەیمانشکێن بێت و مەرج و وەفا بەئەنجام نەگەیەنێت ئەوا کیشوەر و ووڵاتی خۆی کاول و وێران دەکات. ئەو جۆرە کەسانە ڕاستی کوشندە و دژ بە پاکدینین. هەرکەسێک کەلەگەڵ کەسێکیتردا پەیمانی بەست نابێت هەرگیز پەیمانشکێن بێت. جا ئەگەر پەیمانەکەی لەگەڵ مەزدیسەنیەکدا بێت یان دێوپەرستێک جیاوازیی نییە. چونکە پەیمان میهرە و میهریش سەرچاوەی خۆشەویستی و ڕێزە. دەقەکە بەزمانی ئەوێستایی: میرینیچەیتە ڤیسپەنام دەیۆهاۆم مەیریو میثر و دروخش سپیتەمە یەث سەتیم کەیەذەنام ئەوەوەت ئەشەوە جەچیت میثریم ماجەنیاوۆ سپیتەمە ما ییم دروەتەت پریساونگەهی ما ئەیم خوادەینات ئەشەونەت وەیاۆ زی ئەستی میثرو درەوەتەیچە ئەشەوتیچا. [1]
Նշում: PDF ֆայլի համար այս գրքի չէ, խնդրում եմ օգնել Kurdipedia ստանալ այս ֆայլը! ՈՒղարկել գրքույկ Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,404 անգամ