قاڵۆنچە بەبۆنی گوڵ سەری ئێش دەکات
قالۆچە(قاڵۆنچە) کە گردوکۆکردنەوەی تەپاڵە(سەرگين، لاس، ڕيخە چێڵ) پيشەی بێت، ديارە ئيتر ڕاهاتووە و بەبۆنی(گوڵ) دووچاری هەستياری(حەساسيە) دەبێت و سەری ژان و ئێش دەکات، چۆن ووتراوە(هەموو دونيا ناتوانێت قەناعەت بەمێش بهێنێت کە گوڵ چاکترە لە زبڵ) بەهەمان بيرکردنەوە هەموو دونيا ناتوانێت قەناعەت بەقاڵۆنچە بهێنێت کە گوڵ باشترە لە ڕيخە چێڵ، ئەم ئيديۆمە بۆ ئەوە بەکاردەهێنرێت هەرکەسە و بەسروشتی خۆی.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,397 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!