لەسایەی سیستەمی قازانج پەرستی سەرمایەداریدا کەلەدامێنیدا فیکری شۆڤێنیزم و ڕاسیزم وتوندڕەوی و ڕەگەزپەرستی و دینگەرایی پێشخستووە، ژیان و ڕۆژگاری تەواوی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەکارەسات و کۆمەڵکوژ و ڕووداوی ناخ هەژێن ڕەش کردووە، ئه و کردەوە ڕەشەکوژی ودڕندەییەی کەسێکی دڕندە و وەحشیگەری که لە نیوزلاند بەرامبەرکۆمەڵێک خەڵکی خاوەن باوەڕمەندی ئیسلام ئەنجامیدا کارێکی قێزەوونەودژبە هەموو بەها ئەخلاقیەکانی مرۆڤایەتی و دینە ئاسمانیەکانە، ئەوە بەرهەمی ئه و سیستەمەیه و ئەڵقەیەکە له و تاوان و تیرۆرو ڕەشەکوژیانەی بەدەستی گروپە تیرۆریستیەکانی وەک داعەش و دەوڵەتە تیرۆریستەکانی خاوەن یەک نەتەوه و یەک ئاڵاو یەک ووڵات و یەک دین و یەک زمان. لێرەدا ئەوە جێی پرسیارە کێ له و کارە سودمەنده و بۆچی لەکاتێکی وادا، گومانیشی تیدا نییە ئه و کارە بەڕێکخستنی کراوه و دەبێت هۆکارێک یان دەستێکی لەپشتەوە بێت، یان بۆچی دەبێت لەنامەی تیرۆریستەکەدا ناوی دەوڵەتی عوسمانی دەهێنێت وبەرلەهەرکەسیش ئەردۆغان دێتە قسەکردن، هەموو ئەوانە جێگەی گومانن لەکاتێکدا ئەردۆغان و دەسەڵاتەکەی لەپشتی زۆربەی تیرۆرەکانەوەن. ئەوکردەوە تیرۆریستیە ڕەشەکوژییە لەکاتێکدایە گەورەترین و دڕندەترین هێزی تیرۆریستی وەک #داعش# لەسەرە مەرگ و دوا هەناسەیدایه و بەوشێوازە دەیانهەوێت پشتگیری بۆ ئه و گروپە بەدەست بهێننەوە، یان بڵێن ئەوە تەنها داعش و تورکیا نییە دەستیان لەتیرۆردا سوورە، بەڵکو دینەکانی تریش تیرۆردەکەن. لەگشتیشدا ئیتر سیستەمێک دەیهەوێت بەشێوازی بەرهەمێنانی تیرۆرتەمەنی خۆی درێژبکاتەوە نیشانەی لەناوچوونیەتی و ناتوانێت چیدی ناتوانێت تەمەنی سیستەمەکەی درێژبکاتەوە. ئیتر دەردەکەوێت ئەوە دین و ئایدۆلۆژیاکانی نییە بەڵکو زهنیەتی دەسەڵاتدارییە دەیهەوێت ئاین و باوەڕییەکان بەکاربهینێت بۆشەڕی نیوان کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی و قوڵکردنەوەی ناکۆکیەکان، دەبێت هەرکەس ئەوەبزانیت. ئەوی دەکەوێتە بن کاریگەری ئه و سیستەمە دەبێتە ئامڕازیکی شەڕەنگێزی دەستی ئەودەسەڵات و سیستەمە و دەبێت سڵ نەکاتەوە لەتیرۆرو کۆمەڵکوژی. جارێکی ترئه و کارە تیرۆریستیە شەرمەزارو مەحکوم دەکەین.
#17-03-2019#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,167 անգամ