لە نووسراوێکی چەند ڕستەیی پەرلەماندا ئەم هەموو هەڵە زمانەوانییە بکرێت، دەبێ خۆگەمژەکردن نەبێ کە پێتوابێ ئەم پەرلەمان و دەسەڵاتە لە خەمی ژیان و زمان و کولتوور و ناسنامەی تۆدایە! چەند بژێوی گرینگە هێندەش زمان، مرۆڤ ئەمەی کە تاکو ئێستا پێی گەیشتووە بە پلەی یەکەم لە ڕێگەی زمانەوە بووە.
تەنیا لەم نووسراوەدا جارێک نووسراوە عیراق و جارێکیش عێراق کە هیچ کامیان ڕاست نین و عێڕاق ڕاستەکەیەتی. دا لە زمانی کوردیدا وەک پاشگر و فرمان بەکاردێت، لە شێوەی یەکەمیاندا بە وشەکەوە دەلکێ و لەوەی دووەمیاندا بە جیا دەنووسرێ و نالکێ بە وشەکەوە. سەرۆکی پەرلەمان کە دکتۆرای لە یاسا هەیە، هێشتا یاسا سەرەتاییەکانی زمانەکەی خۆی نازانێ. ئینجا لە شوێنێک نووسراوە پەرلەمانی کوردستانی - عیراق و لە شوێنێکیش نووسراوە پەرلەمانی کوردستان - عیراق، هێندە بە پەلە بوون لە ئامانجی ئەو نووسراوە و جێبەجێکردنی داوای گەورەکانیان، تەنانەت پێداچوونەوەیەکی خێراشیان بۆ نووسراوەکە نەکردووە، تاکو هیچ نەبێ ئەم هەموو هەڵانە بەسەریاندا تێنەپەڕێ. نازانم نیوەڕۆ بۆ وا لای پەرلەمان ناسک بووەتەوە و بووە بە نیوەرۆ! چەندان هەڵەی تر هەن کە هەر جارێک ئەو نووسراوە چەند ڕستەییە بخوێنییەوە، بەئاسانیی دەدۆزرێنەوە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,408 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!