قارەمان مەحمود محەمەد ئەمین
لە دایک بوی 1/4/1960
یەکەم گۆڤاری شانو لە ساڵی نەوەدەکانی لە سلێمانی دەرکردوە.
ئەندامی فەخری یەکێتی نوسەرانی کورد بووە.
بە ڕەچەڵەک خەڵکی دێی عەسکەرە.
لە شاری کەرکووک گەورە بووە.
بە خێزانی لە سەرەتای حەفتاکانەوە پەیوەندیان بە ڕیزەکانی کۆمەڵەی مارکسی لینینیەوە کردووە.
و دوو برای لە ساڵی 1976 وە پێشمەرگە بون دوایی یەکێکیان بە تۆپی دوژمن شەهید بووە، ئەوی تریشاین بە هەلیکۆبتەری سەربازی شەهید کراوە.
زیندانی سیاسی بووە، سێ جار زیندان کراوە.
بە خێزانیش لە باشوری عێراق زیندان بوون.
ئێستا(2019) پەرتۆکێکی نوسیوە بەناونیشانی گوڵێکی مۆر بۆ یەخەی جەلادێک، بەسەرهاتی خێزانێکی کوردە لە شاری کەرکووک.
ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەژی، خێزاندارەو خاوەنی سێ منداڵە.