هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# (HRE) ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردووە و ئاشکرای کرد لە ئەنجامی چالاکییەکانیان لە ناوچەی باب و عەفرین لایەنی کەم 5 چەتە و سەربازی تورکیا کوژراون.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە:
لە چێوەی زنجیرە چالاکییەکانی هێزەکانمان کە دژبە سەرباز و تێرۆریستانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمی عەفرین و دەوروبەری ئەنجامیان داون؛
ڕۆژی 3ی تەمووز\12ی پووشپەڕ هێزەکانمان چالاکییەکی بەرفرەوان و کاریگەریان لە دژی چەتەکانی فرقەی هەمزە-ی سوپای تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری گوندی داخلباش-ی سەربە ناوچەی باب ئەنجام دا. #شەڕڤان#انی ئێمە بە چەکی قورس و مامناوەندی شەڕی ڕووبەڕوویان لەگەڵ چەتەکان کرد. شەڕڤانان چوونە سەر تەرمی 2 چەتە و ڕوونیش بوویەوە کە لایەنی کەم 2 چەتەی دیکە بریندار بوون. هەروەها شەڕڤانەکانمان دەستیان بەسەر دوو چەکی جۆری [AK-47] و ڕەختێکی چەتەکاندا گرت.
ڕۆژی 3ی تەمووز\12ی پووشپەڕ هێزەکانمان بە چالاکییەکی سابوتاژ لەسەر ڕێگەی ناوچەی بلبلێ و مەیدانکێ، ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان کردە ئامانج کە چەتەکانی فرقەی سوڵتان مورادی تێدابوون. لە ئەنجامدا 3 چەتەی گرووپەکە بەسەختی بریندار بوون و گورزیش بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت.
هێزەکانمان ڕۆژی 3ی تەمووز\12ی پووشپەڕ بە چالاکییەکی کاریگەر ناوەندێکی کۆبوونەوەی گرووپی چەتەکانی جەیشی نخبە-یان لە دەوروبەری شارۆچکەی مارع کردە ئامانج. لە ئەنجامدا ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە 3 چەتە کوژراون و 4 چەتەی دیکەش بریندار بوون.[1]