نووسین و ئامادەکردنی: محەمەد ئەحمەد سەحید و ئاهەنگ شەفیق محەمەد
وەسفکردنی ڕوخسار و شێوەی کارەکتەری ناوڕۆمانەکان دەستکردی جیهانی تایبەتی و بیروتێڕوانینی تایبەتی ڕۆماننوسن , هاوشێوەیان نامۆتر لەنموونەکانی ژیان کەسایەتیەکان لەپێناوی گەیاندنی بیرومەبەستی دیاریکراودا وەسفدەکرێن , هەربەوجۆرەش ناوی تایبەتیان بۆ دادەنرێت.
ڕۆماننوس وەسفی سیما و ڕوخسار و کەسێتی و خۆڕەوشت و هەڵوێستی تایبەتی کارەکتەرەکانی دەکات بۆکۆمەڵێک دەستەواژەی سەرنجڕاکێش , بەجۆرێک لەگەڵ ناوەکەیدا ڕێکیاندەخان, زۆرجار ئەم وەسفانە لەزۆر لایەنەوە سەرنجیان ڕادەکێشن و بەچەندین واتا لێکدەدرێنەوە بێگومان خوێنەری هەر ڕۆمانێک بەدیدو تێڕوانینی جیاوازەوە هێندەیتر پەیوەندی نێوان ناوی کارەکتەر و جۆری وەسفەکان شی دەکەنەوە.
جۆری وەسفکردنی کارەکتەرەکان لەڕێگەی ناوەکانیانەوە, ڕەنگدانەوەی باری تایبەتی دەروونی ڕۆماننوسن بەپێی ئەو ژینگەیەی تیایدا پەروەردە بووە, سەراپای جیهانی ڕۆمانەکە دەخوڵقێنێت, جۆری بیرکردنەوە و چۆنیەتی تێڕوانینەکانی بۆ ژیان و هەڵوێستی تایبەتی ڕۆماننوس دەخەنەڕوو.