Գրադարան Գրադարան
Որոնել

Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!


Որոնման ընտրանքներ





Ընդլայնված որոնում      Ստեղնաշար


Որոնել
Ընդլայնված որոնում
Գրադարան
քրդական անունները
Ժամանակագրություն միջոցառումներ
Աղբյուրները
Պատմություն
Այցելու Հավաքածուներ
Տուրիզմ
Որոնում:
Հրապարակումը
Տեսանյութ
Դասավորություն
Պատահական հատ.
Ուղարկել
Ուղարկել հոդվածը
Ուղարկել լուսանկար
Հարցում
Ձեր Կարծիքը
Հետադարձ կապ
Ինչ տեղեկություններ ենք պետք է!
Ստանդարտների
Օգտագործման պայմաններ
Նյութի Որակի
Գործիքներ
Օգտվողի մասին
Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
Հոդվածներ մեր մասին!
Ավելացնել Kurdipedia Ձեր կայքը
Ավելացնել / Ջնջել Email
այցելուներ վիճակագրություն
Նյութի վիճակագրություն
Տառատեսակներ Փոխակերպիչ
Օրացույցներ փոխակերպիչ
Ուղղագրության ստուգում
Լեզուներն ու բարբառները էջերում
Ստեղնաշար
Հարմար հղումներ
Ընդլայնել Kurdipedia-ն Google Chrome-ում
Թխվածքաբլիթներ
Լեզուներ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Իմ հաշիվը
Մուտք
Անդամակցություն!
Մոռացել եք գաղտնաբառը!
Որոնել Ուղարկել Գործիքներ Լեզուներ Իմ հաշիվը
Ընդլայնված որոնում
Գրադարան
քրդական անունները
Ժամանակագրություն միջոցառումներ
Աղբյուրները
Պատմություն
Այցելու Հավաքածուներ
Տուրիզմ
Որոնում:
Հրապարակումը
Տեսանյութ
Դասավորություն
Պատահական հատ.
Ուղարկել հոդվածը
Ուղարկել լուսանկար
Հարցում
Ձեր Կարծիքը
Հետադարձ կապ
Ինչ տեղեկություններ ենք պետք է!
Ստանդարտների
Օգտագործման պայմաններ
Նյութի Որակի
Օգտվողի մասին
Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
Հոդվածներ մեր մասին!
Ավելացնել Kurdipedia Ձեր կայքը
Ավելացնել / Ջնջել Email
այցելուներ վիճակագրություն
Նյութի վիճակագրություն
Տառատեսակներ Փոխակերպիչ
Օրացույցներ փոխակերպիչ
Ուղղագրության ստուգում
Լեզուներն ու բարբառները էջերում
Ստեղնաշար
Հարմար հղումներ
Ընդլայնել Kurdipedia-ն Google Chrome-ում
Թխվածքաբլիթներ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Մուտք
Անդամակցություն!
Մոռացել եք գաղտնաբառը!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Օգտվողի մասին
 Պատահական հատ.
 Օգտագործման պայմաններ
 Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
 Ձեր Կարծիքը
 Այցելու Հավաքածուներ
 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
 Տուրիզմ - ՔՈՒՐԴԻՊԵԴԻԱ
 Օգնություն
նոր նյութեր
Վայրեր
Էրզրում
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆԻ ԴԱՍԱԳԻՐՔ (Կուրմանջի) հատոր I
07-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ԷՋԵՐ ՀԱՅ-ՔՐԴԱԿԱՆ ՊԱՏՄՈՒԹՅՈՒՆԻՑ. ՄԱՍ Ա
07-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Աբու Հանիֆա Դինավարի
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Կենսագրություն
Բաբա Թահեր Օրյան
26-07-2024
شادی ئاکۆیی
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
14-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Միքայելե Ռաշիդ
29-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Քրդական գործոնը հայ-քրդական առնչությունները տարածաշրջանային զարգացումների համատեքստում – Հատոր 1
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Վիճակագրություն
Հոդվածներ
  536,902
Նկարներ
  110,274
Գրքեր pdf
  20,293
Կից փաստաթղթեր
  104,208
Տեսանյութ
  1,567
Լեզու
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
303,967
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,153
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,052
عربي - Arabic 
30,942
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,384
فارسی - Farsi 
10,017
English - English 
7,583
Türkçe - Turkish 
3,669
Deutsch - German 
1,731
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
խումբ
Հայերեն
Կենսագրություն 
23
Հոդվածներ 
16
Գրադարան 
9
Վկայիցն 
1
Վայրեր 
1
Կողմերը & Կազմակերպություններ 
1
Հրապարակումներ 
1
Պահեստարան
MP3 
323
PDF 
31,432
MP4 
2,558
IMG 
201,832
∑   Ընդհանուր 
236,145
Բովանդակության որոնում
Հոդվածներ
Քրդերի ու եզդիների մասին
Կենսագրություն
Ամինե Ավդալ
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության...
Վկայիցն
Մահսա Ամինի
Վայրեր
Էրզրում
فەلسەفە چییە؟
Քուրդիպեդիան քրդական տեղեկատվության ամենամեծ բազմալեզու աղբյուրն է:
խումբ: Հոդվածներ | Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Կիսվել
Facebook1
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Աստիճան Հատ
5 քվեարկել 4
Գերազանց
Շատ լավ
Միջին
Վատ
Վատ
Ավելացնել իմ հավաքածուների
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!
Նյութերի պատմություն
Metadata
RSS
Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
Փնտրել Google ընտրված տարրը.
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)4
English - English0
عربي - Arabic1
فارسی - Farsi1
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
فەلسەفە چییە؟
Հոդվածներ

فەلسەفە چییە؟
Հոդվածներ

هەڤپەیڤینێک لەتەک کاوە جەلال مامۆستای فەلسەفە لە کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی #ڕانیە# دەربارەی فەلسەفە و فەلسەفاندن لە کوردستاندا، ڕۆژی 14/5/2008:
سازدانی: پێشڕەو محەمەد
پێشڕەو: زۆر باس لە فەلسەفە دەکرێت، ئایا فەلسەفە چییە؟
کاوە جەلال: من سەرەتا هەوڵ دەدەم بگەڕێمەوە بۆ دیاریکردنێکی ئێتیمۆلۆژیانەی فەلسەفە. لەم ڕوانگەیەوە فەلسەفە لە دوو وشەی (Philein و Sofia) پێکدێت. فیلاین واتای خۆشویستن و سۆفییا واتای دانایی دەگەیەنێت. کەواتە فەلسەفە، ئەگەر لە سەرچاوەوە تەماشای بکەین، واتای خۆشەویستی بۆ دانایی دەگەیەنێت، لێرەشدا فەیلەسوف ئەو کەسەیە کە دانایی خۆشدەوێ. گەر لێرەدا واژەی دانایی ڕوون بکەینەوە، ئەوە دەتوانین بڵێین: کەسێک لەو کارە هزرییەدا کە خۆی ئەنجامی دەدات، شادی لەو ئامانجە دەبینێ کە ئەو بە ئاراستەکەی کاردەکات، ئەو کەسە بناغە دادەڕێژێت، کێشە ڕواڵەتییەکان و گرنگیپێدانە جیاوازەکان دەبینێت، لێرەشدا نەبوونی تەماح مۆرکێکی سەرەکییە.
لە بنەڕەتدا فەلسەفە لە سەردەمی سۆکراتیشدا هەر لەم واتایەدا بەکار دەهێنرا. بەڵام بێگومان لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشێ کە زۆر گرنگە: ئایا کەسێک بە چ ئامانجێکەوە دەفەلسەفێنێ؟ هەروەها بە چ مێتۆدێک ئەو کەسە دەفەلسەفێنێ؟ کاتێک من ئێستا واژەی فەلسەفاندنم بەکارهێنا، ئەوە من ڕاستەوخۆ جیاوازییەکم کرد لە نێوان فەلسەفە و فەلسەفاندندا. فەلسەفە، وەک گۆتم، برێتییە لە خۆشەویستی بۆ دانایی، بەڵام فەلسەفاندن شتێکی دیکەیە. ئەوە لە کاتی کانتەوە چەسپیوە کە ئێمە فێری فەلسەفە نابین، ئاخر فەلسەفە ئەزموونێکی خۆییە، فەلسەفە ئەزموونێکە کە کەسی تاک لە پرسیارە قوڵەکانییەوە دەیکات، ئەو کەسە تاکە ڕادەمێنێ و ڕامانی دەچێتە دۆخی پرسیارەوە، لێرەشدا ئەو کەسە بەناچاری دەکەوێتە بەردەم پرسیاری مێتۆد، واتا بەردەم پرسیاری ڕێگەبڕینی هزرینی خۆیی.
شێوازەکانی فەلسەفاندن جیاوازن. بۆ نموونە سۆکرات لەتەک هاووڵاتییاندا گفتوگۆی دەکرد، ئەو مێتۆدەش کە ئەو بەگەڕی خست، ناوی نا هونەری مامانی. ئەو ئەم مێتۆدەی مامانیی وەک مێتۆد بەکارهێنا، ئەویش بە ئامانجێکەوە کە برێتی بوو لە گەیشتن بە بەشداریکردن لە زانیندا. ئەمە بە گشتی ناودەندرێت گفتوگۆی سۆکراتی.
بێگومان ئێمە دەبێت ئەو پرسیارەش بکەین، کە ئایا چۆن یان لە چ حاڵەتێکدا مرۆڤ دەکەوێتە فەلسەفاندن؟ وەک گۆتم، دەروازەی کێشەکە برێتییە لە ڕامان، لێرەشدا پرسیارێک دێتە ئاراوە: ئایا بێدرابوونەوەیەک بۆ ئەمە زەروورە یان فێرکارییەک دەتوانێ نزیکمان بخاتەوە لە کێشە فەلسەفییەکان؟ بێگومان دەبێ سەرەتا بڵێین، ئەگەر مرۆڤ لە جەوهەرییەوە پرسیاری کرۆکی نەکات، ئەو کەسە ناتوانێت بە فەلسەفە بگات.
هەمیشە بە فەلسەفاندنەوە گومان بەستراوەتەوە، بۆ نموونە ئێمە لە لای پلاتۆن گومانمان هەیە لەو جیهانەی کە دەوری ئێمەی داوە، ئێمە بە هەمان شێوە گومانمان لە لای دێکارت هەیە، بێگومان وەک گومانی مێتۆدی، کە لێرەدا بە مەبەستی ڕێگەبڕینێکی هزری بەگەڕ دەخرێت لە پێناوی گەیشتن بە زانینی جەخت. مێتۆدکان بەگشتی برێتین لە کۆششی جیاوازی هۆشەکییانە. مرۆڤ دەشێ لەم ڕەوتەدا بەدووی ئاڕاستە و ترادسیۆن و فێرگەکانی هزردا بگەڕێت، وەک گۆتم فەلسەفاندن هەمیشە هزرییە، هزریش برێتییە لە لێهزرین، برێتییە لە شیکاری، برێتییە لە سیستەماتیزەکردن. کەواتە من لە ڕەوتی فەلسەفاندندا لە کێشەکە دەهزرێم، کاتێکیش لێدەهزرێم، ئەوە من بە شرۆڤەکردن هەڵدەستم، لەم ڕەوتەشدا سیستەماتیزەکردنێک ئەنجام دەدەم.
گەر ئێمە لەم ڕوانگەیەوە لە کێشەی فەلسەفاندن بڕوانین، ئەوە لە بنەڕەتدا دەبێ بڵێین، کە فەلسەفە لەگەڵ هەر فەلسەفێنەرێکدا هەمیشە لە سفرەوە سەرچاوە دەگرێتەوە. دەتوانین بڵێین پرسیارە کرۆکییەکانی فەلسەفە لە سەرەتاوە نزیکەی هەتا ئەمڕۆ وەک خۆیان ماونەتەوە، بەڵام ژمارەی وەڵامەکان بەقەدەر ژمارەی وەڵامی فەیلەسوفەکانە. هەر فەیلەسوفێک وەڵامێکی خۆیی ئەو پرسیارە کرۆکییانە دەداتەوە کە مرۆڤ دەیانکات. لێرەشدا هەر فەیلەسوفێک بە مێتۆد لە فەیلەسوفەکانی دی جیادەبێتەوە. لێرەدا بێگومان دۆخە مێژووییەکان ڕۆڵێک دەگێڕن، هەروەها بەپێی ئەو دۆخە مێژووییانەش، پرسیارە بنەماییەکان داوای فۆرمولەکردنی وەڵامی
نوێ دەکەن. ئەمەش مۆرکێکی زۆر تایبەتمەندی فەلسەفەیە. بۆ نموونە گەر لەتەک تاکە زانستەکاندا بەراوردی بکەین، ئەوە دەبینین کە تاکە زانستەکان زانین کۆدەکەنەوە و ئەو تاکە زانینانە یان شارەزاییانە دەبن بە زەینەی کارکردنی ئاییندەی زانستەکە، وەک بۆ نموونە ئەستێرەناسی. لە ئەستێرەناسیدا هەنگاو بە هەنگاو زانینەکان کۆدەکرێنەوە، ئەمە هەر لە سەرتاوە وابوو. سەرەتا بۆ نموونە لە ئەستێرەناسیی بابلییەکاندا گەردوون تەخت بوو، ناوەندی زەوی بابل بوو و لە سەنتەریدا بورجی بابل خۆی دەبینییەوە، ئینجا بە دەوریدا کایە ئاسمانییەکان دیاریکرابوون. پاشان گەردووندیدییەکی دیکە لە گریکستان سەریهەڵدا و گریکەکان زەمینی گۆئاسایان ئاشکرا کرد. لە چەرخی ناڤیندا گەردووندیدی گۆڕرا بۆ گەردووندیدییەکی جیۆسەنتری کە زەمینی بە ناوەندی گەردوون دەزانی، پاشان لە ڕێنیسانسدا ئەم تێڕوانینە تێکشکێندرا و بەئاگابوونێکی نوێ لە سەر گەردوونێکی بێدوایەکی سەریهەڵدا. ئەم نموونەیەم هێنایەوە تاکو پێشانی بدەم کە تاکە زانستەکان، بۆ نموونە ئەستێرەناسین زانین کۆدەکەنەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە فەلسەفە یان فەلسەفێنەر لەتەک وەڵامە مێژووییەکاندا خەریک دەبێت، ئەو وەڵامە مێژووییانە کە لە مێژووی فەلسەفەدا دراونەتەوە، دەپەرچێنێت. بێگومان فەلسەفێنەر دەتوانێت هەروەها بە شێوەیەکی سیستەماتیکیش لەتەک پرسیارە بنەماییە فەلسەفییەکاندا خەریک ببێت، بۆ نمونە لە زماندا، لەتەک مۆڕاڵ (ئەخلاق)دا، لەتەک مرۆڤدا، لەتەک سیاسەتدا... هتد. بەڵام دەمەوێ لێرەدا جەخت لەولایەنە بکەم، کە فەلسەفە تەنها دەتوانێ لەتەک هەر کایەبابەتێکی خۆیدا تەنها ڕەخنەیی بێ. ئەمە لەکاتی کانتەوە مۆرکی هزرینی فەلسەفییە.
پێشڕەو: تۆ گوتت فەلسەفە واتا خۆشەویستی بۆ دانایی، ئایا مەرجە ئەو کەسەی دانایی خۆشبوێت فەیلەسوف بێت؟
کاوە جەلال: بێگومان مەرج نییە ئەو کەسەی خۆشەویستی بۆ دانایی هەبێت فەیلەسوف بێت، بەڵکو دەشێ ئەوکەسە خۆشەویستی بۆ دانایی هەبێت و پاشان هەوڵ بدات لەم هەستەوە بپەڕێتەوە بۆ کایەی ئاوەز (ئەقڵ) و کارکردنی ئاوەزمەندانە لەو پرسیارانەدا کە لە نێو هەستەکاندا سەرەتا سەریانهەڵداوە. بێگومان دەبێ ئێمە ئاماژە بۆ ئەوەش بدەین کە دەرچۆ پنتی دیکە بۆ نێو فەلسەفە هەیە، بۆ نموونە ئەوە کە لە فەلسەفەی ئەکسیستێنسیالیزم (ڤێهەیەگەرایی)دا هەیە و ناو دەنرێ ئەزموونی ئەکسیستێنسی، لێرەشدا مەبەست لە ڕووداوێکی ئەکسیستێنسییە کە بەسەر کەسی تاکدا دێت و لەنێو لێرەبوونە ئاساییەکەی خۆیدا خودی بوونی ئەو دەخاتە ژێر پرسیارەوە، لێرەشەوە لە لای ئەو کەسە پرسیاری کرۆکی لەسەر مەغزای بوون سەرهەڵدەدەن. بەڵام ئەگەر بە گشتی بڕوانین، ئەم پرسیارانە بەس نین بۆ ئەوەی کەسی پرسیارکەر بکەن بە فەیلەسوف. من لێرەدا تەنها پنتێکی کرۆکیم وەرگرت، لێرەشدا بە ڕێی ئەم پنتەوە جەخت لەوە دەکەم کە زۆر زەحمەتە مرۆڤ لە فەلسەفەدا بتوانێت بەرێی کۆکردنەوەی زانینەوە بە فەلسەفە بگات، بەڵام بە پێچەوانەوە گەر لە قووڵایی ناخی ئەودا پرسیاری گشتی و مرۆڤی و جیهانی سەریانهەڵدابوو، دەشێ بە یاریدەی کۆکردنەوەی زانیاری، بۆ نموونە بە کتێب خوێندنەوە یان بە فێربوون لە زانکۆدا، پەرە بەم پرسیارە بنەماییانەی خۆی بدات و لێرەشەوە لە ڕەوتی لێهزرینی خۆییدا، لە ڕەوتی دیالۆگی کراوە و هەمەڵایەنیدا لەتەک هاوهزرڤانانی بوارەکەیدا، ئینجا لێرەشەوە لەتەک سیستەماتیزکردنی هزری خۆیدا، دەتوانێ خۆی ڕووەو فەیلەسوفێک پێبگەیەنێ.
پێشڕەو: ئایا جیاوازی چییە لە نێوان زمانی ئاخافتن و زمانی فەلسەفەدا؟
کاوە جەلال: ئەوە هەمیشە زمانی باوی گەلە کە لە لای کەسێکی تاک دەبێ بە هەناوی زمانی فەلسەفی، بەڵام سەرباری ئەمەش زمانەکان لە یەکتری جیاوازن. لە زمانی خەڵکدا زۆر جار دەربڕینی نالۆگیکی خۆی دەنوێنێ، خەڵکان بە ڕستەی ناتەواو و مەجازی و هتد دەدوێن، بەڵام زمانی فەلسەفە، هەر مێتۆدێک و ڕێبازێکی فەلسەفی، دەبێ ڕەچاوی لۆگیک بکات. بەڵام ئێمە دەتوانین بڵێین زمانی فەلسەفی دەتوانێ بە چەشنێک کاریگەری لەسەر زمانی ئاخافتنی ڕۆژانە بنوێنێ، کە کەسێک زۆر بەپوختی و لۆگیکی لەتەک هاومرۆڤانیدا بدوێ، جا گەرچی لە ژیانی ڕۆژانەشدا هیچ پێویست نەبێ بفەلسەفێنێ، ئاخر ئەوە بەراستی پێویست نییە، بەڵکو زۆر دەشێ ئەو کەسە خۆی زۆر ئاسایی دەرببڕێ. لێرەوە دەتوانین بڵێین کە زمانی فەلسەفە لە توانایدایە زمانی ئاخافتنی تاکەکەس پێبگەیەنێ، پوخت بکاتەوە، ئەمەش لە ڕەوتی خۆ پێگەیاندنی
کەسی تاکدا شکۆفە دەکات، کە ئەوسا زمانی کەسێکی تایبەتمەند دێتە گۆڕێ. بێگومان لێرەدا تەنها لەبارەی کاریگەرییەکەی زمانی فەلسەفە لەسەر زمانی ئاخافتن دەدوێم، ئەمەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بەگشتی کتێب بۆ خۆپێگەیاندن دەخوێننەوە و بۆ ئەم خۆپێگەیاندنەش کتێبی بنەمایی و ئاسانی فەلسەفییان پێویست دەبێ. ئەم کاریگەرییە دەشێ هەروەها لەسەر سیاسەتمەدار و ڕۆژنامەنووسان خۆی بنوێنێ و لەڕێی ئەوانیشەوە دەربڕینە پوختەکان بە خەڵک بگەنەوە. لە یادمان نەچێت کەسی تاک لە نێو پەیوەندی کۆمەڵایەتیدایە، لە نێو کولتورێکی تایبەتیدا دەژی، ئەو زمانێکی دایکی هەیە کە دەشێ وەک زمانەکەی ئەمڕۆی کوردەکانی ئێراق تێکچووبێ، شێوێنرابی، بەڕبەڕیزەکرابێ. ئەو کەسەی خۆی بۆ ناسکێتییەکانی، وردێتییەکانی فەلسەفە شل دەکات، هەرگیز ناتوانێ وەک عەوام جگەرە و ئاو و حەب و بنێشت بخوات، چونکە دەزانێ تەنها کرداری نانوەرگرتن دەشێ خواردن بێ و لەبەر ئەوەی ئەو ناوبراوانەی دیکە شێوازی وەرگرتنی جیاوازن، ئەوا دەبێ واژەی تایبەتمەند بە خۆیان هەبێ، وەک کێشان، خواردنەوە، قووتدان، جوین. ئەو کەسە هەرگیز ناتوانێ بچێ بۆ سەر بەحرەکەی دوکان یان بۆ دەشتی #کۆیە#، چونکە دەزانێ بڕی ئەو ئاوەی دوکان تەنها دەشێ دەریاچە بێ و هەورەها ناشێ ناوچە گردەڵانەکانی باشووری کۆیە دەشت بن.
پێشڕەو: ئایا تەنها زمانە زیندووەکان زمانی فەلسەفەن، یا ئایا زمانێکی نازیندوو ئەگەر زمانی فەلسەفە نەبێ، ڕووەو زمانێکی فەلسەفی ئاراستەدەکرێ؟ بۆ نمونە زمانی کوردی زیاد لەوەی زمانی فەلسەفە بێ زمانی کشتوکاڵییە. پرسیارەکە ئەوەیە ئایا زمانی کوردی ڕووەو زمانی فەلسەفە ئاراستە دەکرێ؟
کاوە جەلال: دەبێ پێش هەموو شتێک جەخت لەوە بکەین کە فەلسەفاندن بەبێ زمان نەشیاوە. زمان لە هزرین جیا نابێتەوە و بەمەیش زمان لایەنێکی جەوهەریی پرۆسەی زانین پێکدەهێنێ، لێرەشدا هیچ گومانی تێدا نییە کە زمانێکی هەمەلایەنی و فراوان زۆر ئاسانتر دەتوانێ گوزارشت لەو حاڵەتانە بکات کە کەسی هزرڤان بە هزرینی خۆیی دەرکیان پێدەکات و ئینجا دەیان گرێ. بۆ نموونە زمانی ئەڵمانی، کە زمانێکە بە بڕوای من دەتوانێت (با بە ڕەهاییش نەڵێیین، بەڵام نزیکەی) گوزارشت لە هەموو حاڵەتێکی هۆشەکییانە گیراو یان دەرکردنێکی سێنسی بکات. بەڵام زمانێکی دواکەوتوو بە پێچەوانەوە، وەک زمانی کوردی کە زمانێکی ناتورالیستییە یاک وەک بەڕێزتان دەبێژن زمانێکی کشتوکاڵییە، کەم پێی دەکرێ حاڵەتە ناخەکییە سەرهەڵداوەکان دیاری بکات. ئەمەش ئاستەنگێکە لە بەردەم هزرین و ئەمەش بە واتای لە بەردەم فەلسەفاندندا. بێگومان دەبێ ئەوەیش بڵێن کە ئێمە لە هزریندا دەستەوستان نین، هۆی ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نەشیاوە مرۆڤ بتوانێ بە یەک تاکە زمانی پەتیی خۆماڵی بهزرێ. لەبەر ئەوەی فەلسەفە لە کەلتورە جیاوازەکانی مرۆڤایەتیدا بە مێژوویی گۆڕراوە و پرسیارە بناغەییەکان هەمیشە لەنوێوە بەپێی دۆخە مێژووییە جیاوازەکان کاریان تێدا دەکرێتەوە، ئەوە لە هەموو خەریکگەرییەکی نوێی فەلسەفییانەدا زەروورەی هزرین بە تێگە چەسپیوەکانی فەلسەفە سەرهەڵدەداتەوە و ئەو تێگانەش دەشێ گریکی، لاتینی، ئەڵمانی، فەڕەنسی یان ئینگلیزی و ئەرەبی بن. کەواتە ئەو کەسەی لە نێو فەلسەفەدا کار دەکات، پێویستی بە دیراسەی فەلسەفی هەیە، لێرەشدا هەمیشە ناچار دەبێ بە زمانێکی دیکە دیراسەکانی ئەنجام بدات. بەڵام بەڕاستی لەهزرینی فەلسەفیدا بە کوردی دەکەوینە بەردەم کێشەی زۆر تایبەتمەند، هۆی ئەمەش لە شێوێنراویی زمانەکەدایە لە لایەن ئەو کەسانەوە، کە بە ئەرەبی دەهزرین و بە کوردی لە هەستی نەتەوەییەوە هەندێک کاری هۆشەکییان ئەنجام دەدا، بەبێ ئەوەی پێشتر توانیبێتیان لە مەغزای واژە و دەستەواژەکان تێبگەن. چونکە هزرینی ئەوان عەرەبی بووە، بونیادی هزری ئەوان عەرەبی بووە، تەنانەت کاتێکیش بە کوردی دەیاننوسی، نووسینەکانییان عەرەبی بووە. ئەمە یەکەم بەڵگەیە بۆ دواکەوتوویی باوکانی زمانی کوردی. کێشەیەکی دیکەی ئەمڕۆ لەوەدایە کە نزیکەی کەسانی فرە لە خۆیانەوە، ڕەنگە لە بڕێک حەزیانەوە بۆ هزر، دەکەونە نووسین و وەرگێڕانی بابەتی فەلسەفی. بێگومان مەبەستم لە چالاکە لێهاتووەکان نییە، کە لە پرۆسەی کارکردنیاندا هەمیشە هەڵوێستێکی ڕەخنەییان بەرانبەر زمان لە ڕووی سەبژێکتیڤی_زمانییەوە وەرگرتووە، بەڵام ژمارەی ئەم جۆرە کەسانە زۆر دەگمەنە. ئەمڕۆ زمانی کوردی لە هەقیقەتدا وەک لاستیکی لێهاتووە، هەر یەکە و واژەی خۆی بەکاردەهێنێ. ژمارەی واژە فەلسەفییەکان کە واتایەکی نێوکۆییان وەرگرتووە زۆر کەمە. هزرینی فەلسەفی کە هەمیشە سەبژێکتیڤییە، بەبێ کارکردنی ورد لە خۆدا ئاوەڵا نابێ، لێرەشدا بە بڕوای من مەرجێکی زەرووری بۆ ئاوەڵابوونی ئەو هزرە ئەوەیە کە ئەو کەسە نەترسێ، یان بە زمانێکی گشتی ببێژم، ئەو کەسە سڵ نەکاتەوە لە بەکارهێنانی واژەی ئەوتۆی جیاواز کە بەگشتی خەڵکان لێی تێناگەن
و پێویستیش نییە لێی تێبگەن، چونکە دەبێ هەمیشە بەرانبەر بە کوردە تەختیگەراکان ئەو پەنجە هەڕەشەیە ئاڕاستەی خەڵک کرابێ، کە هەموو کەس بۆی نییە خۆی لە فەلسەفە هەڵبقورتێنێ. ئاخر ئەمە بەڕاستی زۆر بڵاوە، کێشەکەش لەوەدایە کە خەڵکە سادەکان وا دەزانن دەبێ هەموو کەس بۆی هەبێ بە هەموو بوارێکی هزرییەوە خەریک ببێ. بێگومان ئەمە ڕاست نییە. فەلسەفە کایەی تایبەتمەندی ئەو کەسەیە کە دەوێرێ گومان بکات، کە دەوێرێ و لە هەستی سادەی مرۆڤییەوە فێربووە هەموو دیاردە و پەیوەندییەکانی شوێنەوارەکەی بخاتە ژێر پرسیارەوە، لێرەشەوە فەلسەفاندن فۆرمێکی داخراو لەنێو هاوهزرڤانانی خۆ پەراوێزکردوودا وەردەگرێ. بەڵێ تەنانەت فێرخوازانی زانکۆیی فەلسەفەش بەبێ خۆدابڕین لە خەڵک و تێڕوانینەکانی خەڵک ناتوانن ڕێگەهزرینی خۆیی ئاوەڵا بکەن. بەڵام من ئەمە وەک پرۆسەیەکی درێژخایەن دەبینم، لێرەشدا مرۆڤ دەبێ خۆی بە ڕاستی لە هەڵپە کردن بە دوور بگرێت، کە من وەک مۆرکێکی هزرین و کارکردنی کەلتوری لەم دەڤەرەدا دەیبینم. هەر لێرەشەوەیە بە بڕوای من سەرەنجامی خوازراو دەکەوێتەوە، بەڵام سەرەنجامێک کە مرۆڤ هەرگیز ناتوانێت داواکارییەکی ڕەها بۆ چوواندنی گشتیی بەرز بکاتەوە.
پێشڕەو: من باوەڕ ناکەم لە کوردستاندا دانوستاندنی فەلسەفی هەبێت، ئایا تۆ بڵێیت ئایین ڕۆڵێک لەمەدا بگێڕێت؟
کاوە جەلال: بە تێبینی من لەم دەڤەرەی کوردەکاندا دانوستاندن بۆیە نییە، چونکە کوردەکان کەلتوری دانوستاندنیان نییە، ئەمەش بەگشتی مۆرکێکی کولتووری ئیسلامی خۆرهەڵاتییە. پەیوەست بە کوردەکانە دەبێ جەخت لەوە بکەین کە هەتا ئەمڕۆ نەیان توانیوە تەنانەت بناغەکانی کولتوورێکی دانوستاندن دابڕێژن، هۆی ئەمەش لەوەدایە کە بەئاگابوونی ڕەخنەیی گەر نەشڵێن نییە، ئەوە بە سانایی دەتوانین بڵێین زۆر لاوازە. بەبێ هزرینی ڕەخنەیی نەشیاوەمرۆڤ بتوانێ پێش ئەوەی خۆی دەرببڕێ، هەڵوێستێکی ڕەخنەیی ڕووەو خودی خۆی و لێرەشەوە ڕووەو خۆدەربڕینەکەی وەربگرێ. ئاشکرایە پەروەردەی ئایینی لەم کێشەیەدا ڕۆڵی هەیە، چونکە هزرینی ڕەخنەیی یاساغ دەکات، بۆیە ئایین بەگشتی حەز بە فەلسەفە ناکات، هەروەها گەر پیاوانی ئایین کاریان لەم بوارەدا کردبێ، ئەوە پێش هەمووشتێک هەوڵیان داوە ئاوەز بخەنە ژێر ڕکێفی ئیمانەوە، بەڵام ئەم هەوڵە جێی گومانە، چونکە لێرەدا پرسیارێک بە کراوەیی دەمێنێتەوە، پرسیارەکەش ئەوەیە کە هەتا چەند شیمانەی پێکەوەگونجاندنێک لە نێوان هەست و ئاوەزدا شیاوە؟ سەرباری هەموو ئەم کێشانە من ئەمڕۆ دەبینم کە بەڕێی خوێندنەوەی گۆڤارە گرنگەکانەوە، هەروەها کاری وەرگێڕانەوە، ئیشکەرانی جدی هەن و کارەکانییان بە گشتی نە تەنها شایانی (لەوانەیە لێرەدا شایان وشەیەکی بێرێز بێت)، بەڵکو تەنانەت گەرەکی گرنگیپێدانن. چونکە ئێمە دەتوانین بەراستی لەو هەوڵە جدییانە کە دەدرێن، گفتوگۆ و دانوستاندن بهێنینە گۆڕێ. بەڵام لایەنێک لێرەدا بێ چەند و چوون بناغەییە: بەبێ خۆکردنەوە بۆ ئەدەبی کوردی زەحمەتە دانوستاندنی هزری بەگەڕ بخرێ، ئاخر ئەدەبی کوردی برێتییە لە گەنجە لەبڕنەهاتووەکەی هەڵهێنجان و پەرچاندنی هزری، هەر ئەمەیشە کە فێری دانوستاندنی بۆ نموونە فەلسەفیمان دەکات لە نێوەندی ڕۆشنبیریی کوردیدا. بەڵام گەر ئەمڕۆ بەگشتی بڕوانین، ئەوە دەبینین کە جۆرە هزرینێکی ترادیسیۆنی مامەڵەیەکی زۆر زۆر ترادیسۆنیانە (کۆنباو) لەتەک تێکستدا دەکات، مۆرکەکە سەرەکییەکەیشی برێتییە لە ڕێکخستنی تێکست. ئەمە هەتا ئەمڕۆ لە زانکۆدا سەروەرە. دەتوانم بڵێم، لێکۆڵینەوەی دکتۆرام خوێندۆتەوە کە هیچی دیکە نییە جگە لە ڕیزکردنی ئەو زانیارییانە کە کەسێک کۆی کردوونەتەوە، بێگومان ڕیزکردنێکی ئاقڵانە، بەڵام لە نێویدا بەدەگمەن بکەرێکی هزرڤان دەردەکەوێت. بە تێڕوانینی من، پەیوەست بە پرسیاری نەبوونی دانوستاندنەوە، یەکێک لە گەورەترین کێشەکانی مرۆڤی ئەم دەڤەرە ترسە لە پرسیار، ئەمەش ئاستەنگێکی خۆییە لە بەردەم ئاوەڵابوونی خودی کەسی تاکدا و لێرەشەوە لە بەردەم سەرهەڵدانی دانوستاندن.
پێشڕەو: ئایا گەر فەلسەفە بکرێتە پرۆگرامی خوێندن، دەتوانێ ڕۆڵ ببینێ لە چێکردنی پرسیاری جدی و ڕۆشنبیرکردنی کەسی تاکدا؟
کاوە جەلال: بێگومان دەتوانێ ڕۆڵێکی زۆر جەوهەری بگێڕێ، ئەویش بەوەدا کە هۆشی کاڵی گەنجەکان بە پرسیاری جدی بارگاوی دەکات، چونکە وەک گوتم پرسیار لە فەلسەفە جیا نابێتەوە، ئینجا ئەو کەسە کە جورئەتی پرسیارکردنی لا دروست دەبێ، دەتوانێ لە ڕەوتی پەیوەندییە نێوبکەرییەکانەوە هۆشی خۆی بە
پوختی پێبگەیەنێ. گرنگترین ڕۆڵ لێرەدا کە فەلسەفە دەیگێڕی ئەوەیە کە ئەو گەنجە لە زمانی گشتیی خەڵک دەهێنێتە دەرەوە، کە زمانێکی هەتا بڵێی سەقەتە. بۆ نمونە فێری دەربڕینی لۆجیکی دەبێ و لێرەشدا ئیتر ئەو کەسە چیدی بە دەربڕینە هەڵەکانی وەک دەشتی کۆیە و بەحرەکەی دوکان، جگەرە خواردن، حەب خواردن، بنێشت خواردن ڕەزامەند نابێ. ئەو تەنانەت پرسیار دەکات لەبارەی خودی ئەو وشە پەتییە بێ ناوەڕۆکانە کە قەدیمییەکان چەسپاندوویانن. ئەمە سەراپا پێشکارییەکە بۆ ئاوەڵابوونی زانستییانەی ئەو گەنجانە لە ئاییندەدا، کاتێک ئەوان لە فێرگەوە دەپەڕێنەوە بۆ زانکۆ. بەڵام ئێمە بە دەگمەن هەتا ئەمڕۆ ئەم پرسیارە کرۆکییەمان کردووە.
بێگومان ڕاستە کە ئەم داواکارییە لە کوردستان پڕکێشەیە، چونکە قبوول مەرکەزی ئەو گەنجانەش ڕەوانەی خوێندنی فەلسەفە دەکات کە هەرگیز وشەی فەلسەفەیان نەبیستووە، ئەمەش کێشەیەکە کە ئاڕاستەی فێرکارانی (بم بەخشن کە وا کەمێک بێئەدانە دەدوێم) ئەم بوارە دەبێتەوە. بەڵام هەر چۆنێک بێ زۆرینەی ئەو خوێندکارانە کە من ناو ناون لێقەوماوەکان لە ئاییندەدا دەبن بە مامۆستای ناوەندی یان ئامادەیی و لە بەشی فەلسەفەیش بڕێکی گونجاو و زیاتر لە خوێندنی هەر بەشێکی دیکە زانستی توخمییان پێدەگەیەنرێ، کە نەک تەنها ژیانیان تا ڕادەیەک دەگۆڕێ، بەڵکو شێوازی کارکردنی وانەبێژانەیشیان. ئەو دەگمەنەیش کە بەچاکی پێدەکەن، دەشێ بە تەواوکردنی خوێندنی باڵا لە هەمان بەشی فەلسەفەدا وەک فێرکاری فەلسەفی ئەرکی جیاوازی بە خۆ گونجاویان لە ئەستۆ بگرن.
پێشڕەو: کێشەکە لەوەدایە کە فەلسەفە چۆن دەکرێتە پرۆگرامی خوێندن؟
کاوە جەلال: پێش هەموو شتێک پێویستە لە نێو کایەی سیاسەتەوە دەرک بەو زەروورەیە بکرێ، کە فەلسەفە دەتوانێ بە حوکمی گشتگیرییەکەی بنەمای گونجاو بە سەرجەم زانستەکان بدات. نەشیاوە یاساناسی شارەزا بەبێ لۆجیک پێبگەیەنرێ، نەشیاوە بەشێکی پزیشکی بەبێ ئێتیکی پزیشکی هەبێ، نەشیاوە بەشی مێژوو بە فەلسەفەی مێژوو و کۆلێژێکی زمان بەبێ فەلسەفەی زمان، کۆلێژی هونەرە جوانەکان بەبێ ئێستێتیک و زانستە ڕامیارییەکان بەبێ تیۆرییە ڕامیارییەکان یان فەلسەفەی ڕامیاری. بەڵام بۆ پاڵ ئەمە پێویستە مامۆستا بۆ وانەی فەلسەفە پێبگەیەنرێ، کەواتە پێویستە هاوکارییەک هەبێت لە نێوان کایەی دەسەڵات لە لایەک، هەروەها کارکردنی زانستی لە لایەکی دیکە.
فەلسەفەی زانکۆیی زۆر چاک دەتوانێت دەرچۆپنتێک بێ بۆ چارەسەری کێشەی دەرخکردنی باو لە خوێندنگەکاندا (خوێندنگە نەک فێرگە!)، زبریی مامۆستا ناڕۆشنبیرەکان، کە لە بابەتە تەرخانکراوەکانی خوێندن زیاتر هیچی دیکە ناخوێننەوە. ئاخر شارەزای فەلسەفە دەتوانێ لەتەک گەنجاندا بە شێوەیەکی زۆر مرۆڤییانە لە نێو پەیوەندیی نێوبکەریدا کاربکات. لە بنەڕەتدا من بە چاکی دەزانم کە سەرجەم زانکۆکان، سەرۆکایەتی سەرجەم زانکۆکان، کۆلێژەکان، بەشە زانستییەکان، مەڵبەندەکانی پێگەیاندنی مامۆستایان، بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناوەندی و ئامادەییەکان، بدرێنە دەست فەلسەفەکاران. بەڵام ئەمە تەنها تێڕوانینێکی تیۆرییانەیە کە من دەری دەبڕم و زۆر دەشێ لە ڕیالێتیدا بنج نەگرێ. بەڵام ئیدێکە بێواتا نییە، چونکە لێرەدا شارەزایانی فەلسەفە دەتوانن کۆمەڵێک ڕێگە چارە بە پوختی بدۆزنەوە، بەتایبەتی لەوەشدا کە کارکردنی مێتۆدی دەبێ بە جەوهەری کێشەی زانست و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشە زانستییەکان.
پێشڕەو: بەڵام فەلسەفە پەیوەندی بە تاکە زانستە زانکۆییەکانەوە هەیە؟
کاوە جەلال: سەرەتا لایەنێک جەختە کە فەلسەفە بە هیچ شێوەیەک ناکەوێتە دانوستاندن لەتەک ئەو بەشە زانستییانەدا، وەک: کوردی، مێژوو، جوگرافیا، پزیشکی و هتد، چونکە ئەو زانستانە، گەر لە دیدێکی مۆدێرنەوە لە شێوازی کارکردنیان بڕوانین نەک خۆرهەڵاتییانە کە تێکستەکان دادەنرێن و بەزۆریی دەرخ دەکرێن، لە گریمانەکانی خۆیانەوە لەتەک کایە تایبەتمەندەکەی خۆیاندا خەریک دەبن. بەڵام فەلسەفە دەتوانێت بە هۆی گشتاندنی پرسیارەکانییەوە، بە ڕێی پرسیاری ڕێگەهزرینی سەبژێکتیڤییەوە، کێشەی چوواندنی گریمانە و هەروەها مێتۆدی کارکردنی زانستی بخاتە بەردەم هەر تاکە زانستێک، لێرەشەوە ناچاریان بکات کە ئاوڕێک لە دانوستاندنە فەلسەفییەکان بدەنەوە. بۆ نموونە دیسپلینێکی فەلسەفە برێتییە لە ئێتیک، ئێتیکیش زانستی کرداری مرۆڤە. لە بەشی پزیشکی دەشێ وانەیەکی وەک ئێتیکی پزیشکی تەرخان بکرێ (من
باوەڕناکەم لە کوردستاندا ئەم وانەیە هەبێت، نازانم، بەڵام باوەڕناکەم)، تاکو ئەو کەسە کە وەک پزیشکێکی ئاییندەیی پێدەگەیەنرێ، بەرەنگاری پرسیارە مرۆڤییەکان بکرێتەوە، لێرەشدا بخرێتە پرسیارەوە لەتەک خودی خۆیدا، ئینجا لەتەک کارکردن لە لەشی مرۆڤدا و ئێتیکی ئەو کارەی بۆ وردبکرێتەوە، بۆ نموونە کە پزیشکی خوێندنێک نییە لەبەر ئەوەی بڕوانامەکەی بەرزە و مرۆڤیش دەتوانێ چ پرێستیژ و چ پارەی چاک بەڕێیەوە پەیدا بکات، بەڵکو کارکردنی پزیشکی کارکردنێکی هیومانیستییە، ئەویش لەبەر ئەوەی ئەو کەسە وەک پزیشک لەتەک مرۆڤدا وەک نەخۆش کاردەکات. بە بڕوای من بڕێکی زۆری، بەڵێ تەنانەت زۆرینەی پزیشکەکانی ئەم وڵاتە کەمترین ڕێزی مرۆڤیان لا نییە و زۆر جار ڕووی داوە کە نەخۆش لە ئیهمالکردنەوە مردووە. بەڵام پزیشکێک کە بە خودی خۆی وەک مرۆڤ و مەزنی مرۆڤ وەک زیندەوەرێکی سروشتی ناسێندرابێ، پێدەچێ لە لای بڕوایەکی بنەمایی سەبارەت بەوە بێتە ئاراوە کە پزیشکی خزمەتکارییەکی مرۆڤە و ئەویش وەک پزیشک لەو خزمەتکارییەوە پێش هەموو شتێکی دی پرێستیژی کۆمەڵایەتی و هەستی خۆمەزنی بباتەوە، نەک وا باوەڕ بکات کە تەنها لەبەر ئەوەی بڕوانامەی کۆلێژی پزیشکیی هەیە ئیتر ئەو موهیمە. نوموونەیەکی دی یاساناسییە کە بەبێ لۆجیک ڕەنگە تەنها ماراییەکی سایکۆلۆژییانە یان ترادیسیۆنییانەی دەرخکاریی مادەکانی هەبێ. کەواتە بەم دوو نمونەیە دوو شتمان بۆ ساغ دەبنەوە، یەک: فەلسەفە بە پرسیارە گشتێنەرەکانی زەمینەیەک دەهێنێتە گۆڕێ تاوەکو تاکە زانستەکان گریمانەکانی خۆیان بپشکنن، دانوستاندنێک سەبارەت بەو گریمانانەی خۆیان لە ڕووی یەکلایەنێتی، یان کورتهێنی و زیادەرۆیی ئەو گریمانانە بهێننە گۆڕێ، هەروەها فەلسەفە دەتوانێ وەک بەشێکی زانکۆیی زانای فەلسەفی، فەلسەفێنەری جدی، بە چەشنێک پێبگەیەنێ کە لە سەرجەم بەشە زانستەکاندا وانەی تایبەتی بڵێنەوە، وەک لۆجیک، ئێتیکی پزیشکی، فەلسەفەی زمان، فەلسەفەی جوگرافیا، فەلسەفەی مێژوو و ئێستێتیک و هتد.
پێشڕەو: پەیوەندی نێوان فەلسەفە و سیاسەت چییە؟
کاوە جەلال: وەک گۆتم فەلسەفە لەتەک خۆیدا خەریک دەبێ، بەڵام بێگومان لە نێو دیسپلینەکانی فەلسەفەدا فەلسەفەی سیاسی هەیە و هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ خودی فێنۆمێنی دەسەڵات کە فەیلەسوفەکانی ناچار کردووە پەرچان لەبارەی ئەنجام بدەن، لێرەشدا هزرین هەیە سەبارەت بە شیمانەکانی پێکەوە ژیانی کۆمەڵایەتی یان ڕەوایەتیدان بە دەسەڵاتی سیاسی. فەلسەفەی سیاسیی هەیە کە ڕەوایەتیی سیاسی تەنها لە دیموکراسیی ڕیشەیی جەماوەردا دەبینێ، وەک بۆ نمونە لای ڕوسۆ، فەلسەفەی سیاسی هەیە کە مسۆگەرکردنی ئاشتی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە دەسەڵاتداریی دەوڵەمەندە ئاقڵەکان و ڕۆڵییان بۆ سەرجەم کۆمەڵگا پێکەوە لەتەک سەربەخۆیی یاسادا دەبینێ، وەک لای (جۆن لۆک). بێگومان نموونەکان فرەن. بەڵام من پێم خۆشە لای فەلسەفەکانی مافی سروشت بمێنمەوە. لە مافی سروشتیدا دەسەڵاتدار بۆی هەیە هەموو شێوەیەکی ناڕەوا بۆ خۆدەوڵەمەندکردن، واتا بۆ پەرەدان بە دەسەڵاتەکەی بگرێتە بەر. ئێمە ئەم دیاردەیە تا ڕادەیەکی زۆر لە هەرێمی کوردستان دەبینین. لە بنەڕەتدا ئەوەی لەم هەرێمەدا لە پلەی یەکەمدا سەروەرە برێتییە لە مافی سروشت نەک دیموکراسییەکی دامەزراو لەسەر یاسا کە هەموو تاکەکان لە باڵاترین بەرپرسەوە هەتا هاووڵاتییەکی سادە لە بەردەمیدا یەکسان بن، واتا یاساکان بۆ هەمووان چوواندنیان هەبێ (ئاخر گەر ئەمە وا بووایە، دەبوو ئێستا بڕێکی زۆری سیاسەتمەدارەکان لە زینداندا بن). ئەمە نموونەیەکە لەسەر ڕەوایەتیدان بە دەسەڵات.
بێگومان گەر بەگشتی بڕوانین، سیاسەت خۆی کایەی کردارە، لە نێو ئەم کایەیەی کرداردا سیاسەتمەداران هەن کە لە بنەڕەتدا مەرج نییە پەیوەندی لەتەک فەلسەفەدا ببەستن، بەڵام ڕەنگە شتێکی باش بێ گەر ئەوان لە نێو کایەی سیاسەتەوە ئاوڕ لە فەلسەفە بدەنەوە، چونکە ئەوان وەک بکەرە چالاکەکانی نێو ئەم بوارە نەک تەنها دەتوانن بە ڕێی فەلسەفەوە ڕۆشنایی بە هۆشی خۆیان بدەن و فێری ئاخافتنی دروست و پوختی سیاسی ببن، بەڵکو ئەوانەیان کە بڕێک ویژدانیان هەیە و سیاسەت وەک دەسوێژ دەبینن نەک وەک مەبەست، دەتوانن هۆشی خۆیان بە چەشنێک ئاوەڵا بکەن، کە لە هەڵوێستی سیاسییاندا وەک مەحاڵتیی قبووڵکردنی گەندەڵی و دزی و تاوان و دەیان شتی دیکە بەرجەستە ببێ. ئاخر کێشەی تەماحی دەسەڵات و دادپەروەری لە کارکردنی سیاسییدا پرسیاری جەوهەرین.

Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,485 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!
ՀեշԹեգ
Աղբյուրները
[1] Բացառիկ Քուրդիպեդիա-ի համար | کوردیی ناوەڕاست | كاوه‌ جه‌لال قادر
կապված նյութեր: 2
1. Կենսագրություն کاوە جەلال قادر
1. Ժամկետները եւ իրադարձություններ 14-05-2008
խումբ: Հոդվածներ
Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 14-05-2008 (16 Տարի)
Բովանդակության դասակարգում: Հոդվածներ և հարցազրույցներ
Բովանդակության դասակարգում: Փիլիսոփայություն
Երկիր - Նահանգ: Հարավային Քրդստան
Լեզու - Բարբառ: քրդերեն - սորանի
Փաստաթուղթ Տեսակը: Բնօրինակ լեզու
Քաղաքներ: Ռանիա
Technical Metadata
Նյութի Որակի: 94%
94%
Ավելացրել է ( نالیا ئیبراهیم ) վրա 02-09-2019
Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է ( هاوڕێ باخەوان ) կողմից 02-09-2019
Այս տարրը վերջերս թարմացվել է ( هاوڕێ باخەوان ) վրա: 02-09-2019
URL
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,485 անգամ
Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!
Հոդվածներ
Սասունցի (արաբ) Սինեմի ու (Շեկո տան քրդերի) պատմությունները
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
Հոդվածներ
ՔՐԴԱԿԱՆ ՀԱՐՑԻ ԾԱԳՈՒՄԸ. 19-ՐԴ ԴԱՐԻ ԱՊՍՏԱՄԲՈՒԹՅՈՒՆՆԵՐԻՑ ՄԻՆՉԵՎ ՍԵՎՐ-ԼՈԶԱՆ
Գրադարան
ԷՋԵՐ ՀԱՅ-ՔՐԴԱԿԱՆ ՊԱՏՄՈՒԹՅՈՒՆԻՑ. ՄԱՍ Ա
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆԻ ԴԱՍԱԳԻՐՔ (Կուրմանջի) հատոր I
Հոդվածներ
Քրդերը Հայաստանում
Կենսագրություն
Օրդիխանե Ջալիլ
Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ

Ընթացիկ
Հոդվածներ
Քրդերի ու եզդիների մասին
28-09-2014
هاوڕێ باخەوان
Քրդերի ու եզդիների մասին
Կենսագրություն
Ամինե Ավդալ
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Ամինե Ավդալ
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
27-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
Վկայիցն
Մահսա Ամինի
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Մահսա Ամինի
Վայրեր
Էրզրում
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Էրզրում
նոր նյութեր
Վայրեր
Էրզրում
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆԻ ԴԱՍԱԳԻՐՔ (Կուրմանջի) հատոր I
07-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ԷՋԵՐ ՀԱՅ-ՔՐԴԱԿԱՆ ՊԱՏՄՈՒԹՅՈՒՆԻՑ. ՄԱՍ Ա
07-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Աբու Հանիֆա Դինավարի
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Կենսագրություն
Բաբա Թահեր Օրյան
26-07-2024
شادی ئاکۆیی
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
14-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Միքայելե Ռաշիդ
29-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Քրդական գործոնը հայ-քրդական առնչությունները տարածաշրջանային զարգացումների համատեքստում – Հատոր 1
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Վիճակագրություն
Հոդվածներ
  536,902
Նկարներ
  110,274
Գրքեր pdf
  20,293
Կից փաստաթղթեր
  104,208
Տեսանյութ
  1,567
Լեզու
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
303,967
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,153
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,052
عربي - Arabic 
30,942
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,384
فارسی - Farsi 
10,017
English - English 
7,583
Türkçe - Turkish 
3,669
Deutsch - German 
1,731
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
խումբ
Հայերեն
Կենսագրություն 
23
Հոդվածներ 
16
Գրադարան 
9
Վկայիցն 
1
Վայրեր 
1
Կողմերը & Կազմակերպություններ 
1
Հրապարակումներ 
1
Պահեստարան
MP3 
323
PDF 
31,432
MP4 
2,558
IMG 
201,832
∑   Ընդհանուր 
236,145
Բովանդակության որոնում
Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!
Հոդվածներ
Սասունցի (արաբ) Սինեմի ու (Շեկո տան քրդերի) պատմությունները
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
Հոդվածներ
ՔՐԴԱԿԱՆ ՀԱՐՑԻ ԾԱԳՈՒՄԸ. 19-ՐԴ ԴԱՐԻ ԱՊՍՏԱՄԲՈՒԹՅՈՒՆՆԵՐԻՑ ՄԻՆՉԵՎ ՍԵՎՐ-ԼՈԶԱՆ
Գրադարան
ԷՋԵՐ ՀԱՅ-ՔՐԴԱԿԱՆ ՊԱՏՄՈՒԹՅՈՒՆԻՑ. ՄԱՍ Ա
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆԻ ԴԱՍԱԳԻՐՔ (Կուրմանջի) հատոր I
Հոդվածներ
Քրդերը Հայաստանում
Կենսագրություն
Օրդիխանե Ջալիլ
Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.92
| Հետադարձ կապ | CSS3 | HTML5

| Էջ սերունդ ժամանակ: 0.5 երկրորդ (ներ).