عەدنان سەلجوق مزراکلی هاوسەرۆک شارەوانیی گەورە شاری ئامەد، کە بە کودەتای قەیوم لە ئەرکەکەی دووخرایەوە لە 42هەمین دانیشتنی کۆمیسیونی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕایگەیاند کاتی ئەوە هاتوە گوێ لە ویژدانمان بگرین لە دژی ئەو دۆخە بوەستینەوە.
=KTML_Bold=ئێمە بە شێوازی دیکتاتۆرانە لە ئەرکەکانمان دوورخراینەوە.
مزراکلی وتی لە هەڵبژاردندا ئێمە بە ڕێژەی 63 لەسەدی دەنگی دەنگدەران هەڵبژێردراین و ئێمە دەمانخواست درێژە بە کارەکانمان بدەین و لەگەڵ ئێوەدا بین، بەڵام لەبەر ئەوەی سیستمی دەسەڵات دەیەوێت ڕژێمی کەسێک بەسەر وڵاتەکەماندا بسەپێنێت، گەشتکردن بۆ دەرەوە لە ئێمە قەدەغە کراو و ئێمە لە ئەرکەکانمان دوورخراینەوە، بۆیە ناچارین لە دوورەوە بە دیمەن بەشداری کۆنفرانسەکە ببین. ئێمە ئەو کەسانەین، کە لە ڕێگەی دیموکراتیکەوە هەڵبژێردراوین، بەڵام لە ڕێگەی دیکتاتۆرییەوە لە ئەرکەکانمان دوورخراینەوە. ئێمە ناتوانین ئەو ئەرکەی گەلی پێی داوین بەکاری بهێنین.
مزراکلی بانگی لە بەشداربوانی کۆنفرانسەکە کرد و وتی ئێوە، ئەو مرۆڤانەن کە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤتان پەسەند کردووە و یاسا و مافەکان دەخوازن، کە دەبێت لە دژی ئەو کردەوانەوە بوەستنەوە. لێرەوە دەمەوێت بانگ لە ئێوە بکەم و بڵێم، وەرن کۆمسیۆنێک دروست بکەن و بێن بۆ ئامەد، وان و مێردین و پرسیار لە گەل بکەن، کە مرۆڤە هەڵبژێردراوەکان لەسەر چی لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە؟ یان ئایا بەو بڕیارە دڵخۆشن یان نا؟. وەرن لە تورکیا بگەڕێن و سەیر بکەن کە لە تورکیا ماف، حقوق و دادپەروەری هەیە یان نا؟ بەڵێ ئەرکی ئێوە و ئێمەیە، کە بەرگری لە حقوق و مافەکان و دادپەروەری بکەین. لەبەر ئەوەش دەبێت ئێوە، ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بۆ دیموکراسی، دادپەروەری و مافەکان بەرپرسیارانە بجوڵێنەوە. گوێ لە ویژدانی خۆتان بگرن. بە داخەوە لە تورکیا مافە بنەڕەتییەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێن.
=KTML_Bold=کاتی ئەوە هاتووە لە دژی بوەستنەوە=KTML_End=
مزراکلی لە بەردەوامیی وتەکانیدا ڕایگەیاند کاتی ئەوە هاتووە هەموو کەسێک گوێ لە ویژدانی خۆی بگرێت و لە دژی ئەو کردەوانە بوەستێتەوە. بەڕێوەبەریی خۆجێی نیشانەی دیمکراسیبوونی وڵاتێکە. ئێمە هیوادارین ئێوە لە بەرامبە ئەو زۆرداری و ملهوڕیی دژ بە ئێمە بێدەنگ نەبن.
مزراکلی ئومێدی خۆی بۆ ژیان لە دونیایەکی بەدوور لە شەڕ لە دنیایەکی ئاشتییانەدا خستەڕوو.[1]