ئەمرۆ 22/4/2019 (121) ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامەی کوردی تێدەپەرێت.. هەڵبەتە قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە چیدی ناکرێت لەچوارچێوەی یادکردنەوەکاندا بێت بەڵکو، پێویستە بۆ لەمەودوا چەقی قسه و شیکردنەوەکان، هەروەها ناوەرۆکی کۆرو سیمینارەکانیشمان تایبەت بکەین بەدۆزینەوەی چارەسەری بنەرەتی بۆ زۆرێک له و گرفتانەی ساڵانێکی زۆرە بەرۆکی زۆرێک لەرۆژنامەنووسانی ئەم هەرێمەیان گرتۆتەوه و بەتایبەتیش ژنانی ڕۆژنامەنووس کەدەتوانم بلێم زۆرترین پشکیان لەنەهامەتی وپێشیلکاری ڕوبەرووبۆتەوە چ لەناو دەزگا ڕۆژنامەوانیکاندا وهەروەها لەدەرەوەی شوێنەکانی کارکرندنیشدا بەبێ بوونی هیچ چاودێری ولێپێچینەوەیەکی پێویست کەبتوانێت ماف وکەرامەتیان لەچوارچێوەی یاساکاندا بپارێزێت.
هەڵبەتە هیچ کاروانێک بەبێ بوونی ژن وجێدەستی ژن بەردەوام نابێت وناگاتە ئامانج، لەبوواری کاری ڕۆژنامەنووسیش هەروایە بەوپێیەی دیدی ژن لەچوارچێوەی ئەم فەزایەدا پێویستییەکی هەنوکەییە بۆ هاتنەکایەوەی هاوسەنگی لەزۆرێک لەبووارەکانی ژیانی ڕۆژانەدا ئەوەش ئەگەر بوواری تەواویان بۆ بڕەخسێنرێت بۆ بەگرخستنی تەواوی تواناکانیان دوور لەهەموو دەستێوەردانێک بەئاراستەی شکاندنی خامه و کەسایەتییان لەسەر بنەماکانی ڕای جیاواز وئازادی ڕادەربڕین کەهەریەک له و دوو دەستەواژەیە زۆرترین ڕۆڵیان گێراوە لەدوورخستنەوەی زۆرێک له و ژنانەی ساڵانێکی زۆر لەم بووارەدا خاوەنی ووشه و خامەی بەهێزی خۆیان بوون بەڵام، وون بوون ونەیانتوانی بەردەوامی بەبوون وپێگەی خۆیان بدەن چونکە، کەسایەتی وخامەی بەهێزی ئەوان لەدواجاردا زەنگێکی مەترسیدار بوو، بۆ سەرپێگه و دەسەڵاتی زۆرێک لەکەسانی دەست ڕۆشتووی نێو دەزگا ڕۆژنامەوانی ومیدیاییەکان کەتەنها ئامانجیان خزمەتکردنه بە بەرژەوەندییە تایبەتەکانی خۆیان لەژێر ناونیشانی کارو پیشەی ڕۆژنامەنووسی... بێگومان دەستخستنە سەر ئازارەکانی ژنانی ڕۆژنامەنووس بەلای هەندێک ڕەنگە هاوشێوەی قەوانێک وابێت کەجارو بار دووبارە لێدانەوەی پێویسته بۆ پاراستنی لە تەلەف وتێکچوون بەڵام، بەلای ئه و ژنانەی کەلەناخی ئه و ئازارانەدا ژیاون ودەژێن دەشێت ئه و بابەتە بێت کەبخوازێت هەموو کات هەڵوەستەی لەسەر بکرێت بەتایبەتیش لەلایەن هەموو ئه و لایەن ودەزگایانەی پەیوەستن بەپاراستنی مافەکانی ڕۆژنامەنووسان چونکە لەدواجاردا ئەوە مەسەلەیەکه پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەکەسایەتی وشکۆ وهەروەها کەرامەتی مرۆڤەکانەوە هەیە وهەر دەستبردنێکیش بۆ ئه و لایەنانە دەکرێت تەواوی بنەما وپرەنسیپەکانی کاری ڕۆژنامەنووسی بخاتە ژێر گومانەوە ئه و دەمەی باس دێتەسەر پرەنسیپە ئەخلاقییەکانی کاری ڕۆژنامه نووسی، لێرەشەوە جێگای خۆیەتی بپرسین کێ کەرامەتی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەپارێزێت لەهەموو ئه و پێشیلکارانەی ڕوبەروویان دەبێتەوە لەناو دەزگا ڕۆژنامەنووسی ومیدیاییەکان، لەسەر دەستی بەشێک لەپیاوانی بەڕووالەت ژن دۆست ورۆشن فکر؟.
زۆرن ئه و ژنە ڕۆژنامەنووسانەی ساڵانێکی زۆرە هاوار دەکەن وهاوارەکانیان نابیسترێت.. بەڵی، نابیسترێت چۆنکە لەنێوان هاواری ئەوان وهاتنەکایەوەی عەدالەتدا بەرژەوەندییەکان لەدواجاردا بریاردەرن.. هەڵبەتە ئەم شیکردنەوەیه نەعاتیفەیەکی زیاد لەپێویستی لەخۆدەگرێت، ونەش لادانە بەئاراستەی شێواندنی ڕاستییەکان بەڵکو، ئه و واقیعەیە کە زۆر بەزەقی لە ئێستادا، لەناو زۆرێک لەدەزگا میدیای ورۆژنامەنووسیکاندا هەستی پێدەکرێت وئاسەوارە نەرینییەکانیشی بۆ سەر لایەنی دەروونی وکەسایەتی ژنان لەبەرچاونەگیراوە بەپێ پێویست بەشێوازێک کەببێتە دووبارە گەراندنەوەی متمانە بەخوود وهەروەها بەزەروورەتی برەوادن وبەردەوام بوون بەپیشه و کاری ڕۆژنامەوانی بۆ زۆرێک له و ژنانەی ڕۆژانێک بەرکەوتووی ئاسەۆَارەکانی ئه و پێشیلکاریانە بوون... بۆیە قسەکردن لەسەر ساڵ ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی ئه و دەمە پێرۆزتر وکاریگەرتر دەبێت کەهەمووان لەسایەی دا ماف وکەرامەتیان پارێزراو بێت، یاسا ڕۆژنامەوانییەکانیش لەئاستی هەموو ئه و پیشلکارییانە هاوشێوەی تیری دووجەمسەر وابن بۆ بەسزا گەیاندنی بزنسمانەکانی نێو زۆرێک لەدەزگا ڕۆژنامەوانییەکان[1].
2019-04-22
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 806 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!