هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە هۆی ئەوەی لەلایەن براکەیەوە لەسەر شێوازی جل پۆشین درابوویە بەر لێدان و کوتان و هەر بەو هۆیەوە خۆی کوشت.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە 2ی ڕەزبەری 2719 (24ی سێپتامبری 2019)، ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی کوڕانەی شاری ئورمیە بە ناوی ”مینا جەوان“ لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە.
مینا جەوان خێزاندار و دایکی دوو منداڵی 14 و 10 ساڵە بووە و ڕۆژێ پێشتر خۆی هەڵواسیبوو[1].
هەواڵنێری هەنگاو لە ئورمیە ڕایگەیاند کە، مینا کاتێک لە حەوشەی خۆیان سەرقاڵی شوستنی جل و بەرگ بووە، براکەی هاتووە و لە سەر شێوازی جل پۆشینی و بێ ڕێزی پێ کردووە و دواتر داویەتە بەر لێدان و کوتان و ناوبراو هەر ئەو ڕۆژە خۆی هەڵواسیوە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 954 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!