بەپێی ڕاگەیێندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق مایک پۆمپیۆ پەیوەندی بە سەرۆککۆماری عێراق کردووە و هەردوولا باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا لە باکووری سووریا کرد و جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی دۆخی مرۆیی و وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە کردەوە.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسیان لە ڕێگەگرتن لە خۆرێکخستنەوە و سەرهەڵدانەوە داعش لەو ناوچانە کردەوە تاوەکو جارێکی دیکە نەبنە هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە و جیهان.
ڕۆژی 14-10-2019 سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا و جەختیان لە وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری سووریا و دەستکردن بە گفتوگۆی بنیادنەرانە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی کردەوە.