لە بەیاننامەکەدا کە لە پەیجی تایبەتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاوکراوەتەوە، جەخت کراوەتەوە، لە پێشێلکردنێکی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا، تورکیا سەرجەم چەکە قەدەغەکراوەکان لە هێرشەکانیدا بۆ شاری سەرێ کانیێ بەکاردەهێنێت.
ئاماژە بەوەش دراوە، ئه و هێرشە 8 ڕۆژیە بەردەوامەی کە تورکیا و میلیشیا بەکرێگیراوەکانی لە دژی ئێمە دەستپێکردووە، نەیتوانیوە ئیرادەی هێزی بەرگری و هێزی گەلەکەمان بشکێنێت، بەڵکو بەرووی دیارە کە ئەردوغان لە پلانەکانیدا شکستی هێناوە، بۆیە چەکی قەدەغەکراو لەسەر ئاستی جیهان بەکاردەهێنێت، لەوانەش فسفۆر و ناپاڵمی سووتێنەر، کە دەبنە هۆی کارەساتی مرۆیی و کۆمەڵکوژی ڕاستەقینە بە شێوەیەکی فراوان.
دووپاتیش کراوەتەوە، لە کاتێکدا کە داوا لە ڕای گشتی جیهانی و دامەزراوەکانی مافی مرۆڤی پەیوەندیدار دەکەین، کار بۆ وەستاندنی سەرپێچی و پێشێلکارییە مەترسیدارەکانی تورکیا بکەن و سنوورێک بۆ ئه و هێرشە فاشیستییە دابنێت، هاوکات داوا لە هەموو جیهانیش دەکەین، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی فەرمی و نێودەوڵەتی بۆ ئه و پێشێلکاریانە بکرێتەوە.
جەختیش دەکاتەوە، بێدەنگی جیهان ئەردوغان هان دەدات کۆمەڵکوژی ئەنجام بدات، هەروەک چۆن پێشتریش لە عەفرین و هەموو ئه و ناوچانە ئەنجامیداون، کە تورکیا دەسەڵاتی بەسەرەوە هەبووە.[1]