نووسینی: ئامەد شاهۆ
ئاوێنەی مەرگ لە 9 بەشی سەرەکی داڕێژراوە کە شەڕی تایبەتیی ڕژێمی داگیرکەری ئێرانی لەپەراوێزی مێژوو تا ئەمڕۆ، تێدا خراوەتە بەر باس و لێکۆڵینەوە. هاوکات ئەو ناوەندانەی کە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە گەل و کۆمەڵگە شەڕی تایبەت پەیڕەو دەکەن بۆ خوێنەر دەخاتەڕوو.
لەپەرتووکی ئاوێنەی مەرگدا، پەردە لەسەر پڕۆژەی دژە پژاک و کورد لادەبرێت، کە ناوەندەکانی شەڕی تایبەت لە ئێران دژ بە گەلی کورد پەیڕەوی دەکەن. هەروەها گۆڕەپانەکانی گەردەلوولاوی شەڕی تایبەت لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرجەم ئەو دەستەواژانەی کە گەلی کورد و تەڤگەری ئازادیخوازی کوردی پێ تیرۆریزە دەکرێت، خراونەتە بەر باس و گفتوگۆ.
لەدرێژەی پەرتووکەکەدا تاوتوێ لەسەر کۆمەڵێک خاڵی بنەڕەتی شەڕی تایبەتیی ڕژێمی داگیرکەری ئێران لە دژی گەل و کۆمەڵگە کراوە. هاوکات هەوێنی تەڤگەرەکانی شەڕی تایبەت لەپەراوێزی مێژوو و حەڵقەکانی شەڕی تایبەت تا ئەمڕۆ بۆ خوێنەران باس کراوە.
لەدرێژەی پەرتووکەکەدا، شیکاری لەسەر سەرجەم پڕۆژەکانی سوپای پاسداران و هەوڵە داگیرکاریەکانی لە کوردستان کراوە و چۆنییەتی خۆپاراستن و پووچەڵ کردنەوەی شەڕی تایبەت لەناو گەل و کۆمەڵگەوە بە میتۆدی سەردەمیانە خراونەتەڕوو.
ئاوێنەی مەرگ، بە قەڵەمی ئامەد شاهۆ-وە نووسراوە و لەلایەن ناوەندی چاپەمەنی پژاک چاپ و بڵاوکراوەتەوە. [1]
Կարդալ գիրքը: ئاوێنەی مەرگ
Ընդհանուր ստանալ:
308 անգամ
Մենք Խնդրում բոլոր գրողների, թարգմանիչների եւ հրատարակիչների տեղեկացնել մեզ, եթե նրանք չեն համաձայնության են իրենց գրքերը ներբեռնել Kurdipedia սերվերում.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 426 անգամ