نووسینی: #بەختیار عەلی#
(ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێتەکانی) نوێترین کتێبی نووسەر بەختیار عەلییە و بەمزووانە چاپ و بڵاودەکرێتەوە.
کتێبەکە بریتییە لە بەرگی نۆهەمی کارە تیورییەکانی بەختیار عەلی، کە لەلایەن نووسەر خۆیەوە چاپکراوە و ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند کاری دابەشکردنی بۆ دەکات.
(ئۆپۆزسیۆن و پۆرترێتەکانی) هەوڵێکە بۆ گەڕان بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا (ئەگەر ئۆپۆزسیۆن هەبێت، دەبێت چۆن بێت؟)، (ئەگەر قسە لە گۆڕانی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەکەین، گۆڕان چییە؟)، (ئەی لێرەدا ڕۆشنبیران لە چیدا لە خەڵک جیادەبنەوە؟). ئەمە ئەو پرسیارانە بوون کە سیاسی و ڕۆشنبیرە پۆپۆلیستییەکان بە تۆمەتبارکردن و دەنگەدەنگەکانیان نەیاندەهێشت ببنە بابەتی ڕاستەقینەی بیرکردنەوە. لە پاڵ ئەمەدا، کتێبەکە هەوڵێکیشە بۆ دیاریکردنی فەرمان و ئەرکی ڕۆشنبیر و جیاکردنەوەی ئەم ئەرکە بە ڕوونی و ڕەهایی لە ڕۆڵی سیاسی و ئەکتیڤیستی سیاسی. خوێندنەوەیەکە بۆ چەمکی ڕۆشنبیر و لەدایکبوونە دژوار و پڕ کێشەکەی لە سەرەتاکانی سەدەی بیستدا، بەڵام لەوە گرنگتر پێداگرییە لە تایبەتمەندی ڕۆشنبیر و تایبەتمەندی ئەو جێگایەی تێیدا کاردەکات.
تابلۆی بەرگی کتێبەکە لەلایەن هونەرمەند (ئامانج ئەمین)ەوە دروستکراوە و لە چاپخانەی کارۆ چاپدەکرێت. [1]
Նշում: PDF ֆայլի համար այս գրքի չէ, խնդրում եմ օգնել Kurdipedia ստանալ այս ֆայլը! ՈՒղարկել գրքույկ Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,861 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!