=KTML_Bold=فلیمی ژبۆ ئازادی=KTML_End= فلیمێکی نویێ کوردییە کارەکانی تەواو بوە لە ماوێکی نزیکدا لە سینەماکانی کوردستان و جیهان نمایش دەکرێت، وا بڕیارە بۆ جاری یەکەم لە باشوری کوردستان لە شەوی سەری ساڵ لە سینەما سالم-ی شاری #سلێمانی# نمایش بکرێت.
چیرۆکی ئەو فلیمە ڕاستەقینە باسی بەرخودانی 100 ڕۆژی گەلی سوری #ئامەد#ی باکوری کوردستان دەکات لە دژی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر لە ساڵی 2015 بۆ پارستنی خۆبەڕێوبەری سوری ئامەد، بەڵام لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە ڕوو بەڕووی هێڕشێکی دڕندانە بوونەوە، شاری سور کە مێژووکەی سەدان ساڵە هەڵوشێندرا و بە دەیان هاوڵاتی کۆمەڵ کوژکران.
لە فلیمەکدا ڕۆڵی ئەو کەسایەتیانە تێدایە کە بەرخودانیان کرد ڕۆڵی پێشەنگیان لەو بەرخۆدانە بینی.
=KTML_Bold=شێرۆی هەندێ=KTML_End= ڕاهێنەری ئەکتەرانی فلیمەکە ڕایگەیاند: لە ڕۆژئاوای کوردستان داوی ئەوەی سەحنەی وەک سوری ئامەد ئامادەکراوە دیمەنی فلێمەکە لە شاری کۆبانی گیرا.
بەشێک لە ئەکتەرانی فلێمەکە لە بەرخوداندا شەهید بوون
دەربارەی چێرۆکی فلێمەکە هەندێ ڕایگەیاند: چێرۆکی سوری ئامەد وەک هەموو چیرۆکەکانی تری کورد چیڕۆکێکی زیندووە تا ڕۆژی ئەمرۆش بەردەوامە، بەشێک لەو ئەکتەرانەی کە لەو فلێمە بەشداریان کردوە پێشتر بە ڕاستی لە بەرخۆدانی سوری ئامەد بەشداربوونە و بەشێکبوون لەو بەرخودانە، بە شێکی ترێش لە ئەکتەرکانی فلێمەکە لە تەواوبوونی فلێمەکەش لە بەرخۆدانی کوردستان بەشدار بوون لە باکووری یا خود لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوون.
=KTML_Bold=دیار حەسۆ=KTML_End= بەرهەمهێنەری فلیمی ژبۆ ئازادی، دەربارەی ئەو هەلو مەرجەی کە دیمەنی فلیمەکە تێدا گێراوە وەتی: کاتی ئێمە دیمەنی فلیمەکەمان دەگەرت، هەلوو مەرجێکی قورس هەبوو لە لایک شەڕی ڕەقه بە دژواری دژی چەتەکانی #داعش# بەرێوە دەچوو، لە لایەکی تریش دەوڵەتی تورکیا هەرەشەرەی داگیرکردنی شاری #عەفرین#ی دەکرد، گۆڕانکاری سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەکە بەرێوە دەچوو، ئەو شوێنەی ئێمە دیمەنی فلیمەکان لێ دەگرت لەسەر سنوری تورکیا بوو بەردەوام فرۆکە بی فرۆکەنەوانی دەوڵەتی تورکیا بە سەر ئاسامنی ناوچەکدا دەسوڕانەوە، بەشێکی زۆر لەو ئەکتەرانەی لە فلیمەکە ڕۆڵیان هەبوو بۆ خۆیان شەرڤانان بوون ڕەوشی شەڕ کاریگەری زۆری لەسەر دەروونیان هەبوو، ڕۆژئاوای کوردستان لە ژێر گمارۆیەکی قورسدایە، بۆ هێنانی ئامیری تەکنیکی بۆ فلیمەکە بابەتێکی قورس بوو.
هەروەها وتیشی لە ئاستی دەرهێنانێش کورد ئەزموونێکی گەورەی نیە جێاواز لە هەندێک دەرهێنەی کورد بەراستی فلیمی بەهێز و گەورەیان دروست کردوە دەتوانین بەڵێن لە ئاستی جیهانین، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە بواری تەکنێکی و دەر هێناندا ئەزموونێکی بەوە شێوەیە نەبوو کە بتوانین بە ئاسانی ئەو فلیمە بەرهەم بێنین بۆیە زەحمەتی زۆرمان پێوە کشاند، بەڵام خواستێکی زۆر هەبوو هە لە لایەن ستافی فلێمەکە و هەم خەڵکی کۆبانی بە شێوازێکی دڵخواز و خۆبەخشانە هاوکاری ئێمەیان دەکرد، بە گرینگیەوە لە چیرۆکی فلیمەکیان دەڕوانی.
=KTML_Bold=ئامانج ناساندنی چیرۆکی بەرخودانی ئامەدە=KTML_End=
سێڤناس ئەڤدکێ بەرپرسی پرۆدکسێۆنی فلێمەکە دەربارەی گرنگی چیرۆکی فلیمەکە ڕایگەیاند: بە دەیان بەرخۆدان لە چوار پارچەی کوردستان سەری هەڵداوە، بەڵام باس نەکراوە کاری لەسەر نەکراوە، ئامانج لە دروستکردنی ئەوە فلیمە ئەوەی کە بەردخودانی سور هەمێشە بە زیندو بمێنێتەوە، بەو هونەری کە ئێمە تیدا کار دەکەین دەمانەوێت چێرۆکی سوری ئامەد بۆ تەواو کوردستان و دونیا دەروەش بە فلیم بناسێنین.
لە کۆتایشدا هێوا خواست کە گەلی کورد نەتەوەکانیتریش چیرۆکی فلیمەکەیان خۆش بوێت هەموو کەس بە چیرۆکی خۆی بزانێت. داواشی کرد پێشوازی لە فلیمکە بکەن و هۆڵەکانی سینما پڕ بکەنەوە بۆ تەماشاکردنی فلیمەکە.[1]