بەو پەڕی دڵگرانی و ماتەمینییەوە هەواڵی شەهیدبوونی هەردوو سەرکردە شەهید حاج ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی #حەشدی شەعبی# و شەهید حاج قاسم سولەیمانی-م پێگەیشت، کە ڕۆڵێکی گرنگ و کارایان گێڕا لە بەگژاچوونەوەی گرووپی تیرۆریستی #داعش# و ئەو جەنگەیان زۆر خۆنەویستانە و بە وێنایەکی جوانەوە بردەوە.
ئێمە ئیدانەی ئەو هێرشە دووژمنکارییە دەکەین کە فەرماندە ئەمنییەکانی حکومەتی عێراق دەکاتە ئامانج کە بێ گومان کاریگەری ئەمنی لەسەر عێراق و ناوچەکە دەبێت کە خوانەخواستە ئەگەر عاقڵمەندان دەنگی هەرە بەرزی چارەسەکردن نەبن و هەوڵی نەهێشتنی کاریگەری ئەو هێرشە دووژمنکارییە نەدەن کە هەڕەشەیە لەسەر ئاشتی ناوچەکە و عێراق.
داوا لە هەموو لایەک دەکەین کە دان بەخۆدا بگرن و دەنگی عەقڵ و ژیری زاڵ بکەن و بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی بخەنە پێشەوە.
لەم دۆخە هەستیارەدا ئەرکمانە یەکێتیمان بپارێزین و ڕیزەکانمان یەک بخەین و جیاوازییەکان بە کاتی وەلا بنێین لە پێناو پارێزگاریکردن لە بەرژەوەندی نیشتمانی باڵا و پارێزگاریکردن لە سەروەری عێراق و ئاسایشەکەی، وڵات و گەلەکەی لە کارەسات و ململانێی چەکداری بپارێزن کە بۆ چوار دەیەیە وڵاتی گیرۆدە کردوە و تا ئێستاش پاشماوەی برینەکانی سارێژ نەبووە.
شکۆمەندی و نەمری بۆ شەهیدان و ئەوانەی کە خۆێنی خۆیان بەخشی لە پێناو عێراق و پارێزگاریکردن لە زەوییەکەی، داواکارین لە یەزدان هەمووان بەر ڕەحمەت و بەزەیی خۆی بخات و ئارامی و سەبووریش بە کەسوکاریان ببەخشێت.
وإنا لله وإنا إلیه ڕاجعون
#بەرهەم ساڵح#، سەرۆککۆمار
#03-01-2020#