پارتی یەکێتی دیموکراتیک (#پەیەدە#) لەبارەی کۆبوونەوەی بەرپرسانی #ئەنەکەسە# و مەولود چاوشئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
پەیەدە ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە: کۆبوونەوەی ئەنەکەسە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکی فاشیست بێ ئەوەی ئێش و ئازاری گەلەکەمان لەبەرچاو بگرن، کاریگەریەکی نەرێنی لەسەر دەستپێشخەری فەرماندەیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک بۆ نزیککردنەوەی نێوان لایەنە سیاسیە کوردیەکان دەکات. ئێمە دەبینین کە ئامانجی ئەو کۆبوونەوەیە تێکدانی دەستپێشخەریەکەیە و بەم شێوەیە ئەنەکەسە ڕووبەڕووی هەڵوێستی توندی گەل بووەتەوە. ئێمە پشتڕاستی دەکەینەوە گەلی کورد ئیدی زانا بووە و لە ئەوانەی هەڵەی ڕابردوو دووبارە دەکەنەوە نابورێت.
پەیەدە ئاماژەی بەوەکرد، لە ڕۆژی ئەمڕۆماندا پێویستییان بە هەڵوێستێکی ئاشکرایە لەدژی هێزە داگیرکەر و فاشیستەکان، بەڵام دانوستان لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکان بەم ڕێبازە، خزمەتی سیاسەتی هێزە داگیرکەرەکان دەکات.
پەیەدە لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا داوای لە گەل کرد لە بەرانبەر یاری و پیلانگێری کە لەدژی ئەوان لە لایەن هێزە فاشیستەکان ئەنجامدەدرێت، ئاگادار بن و لە ڕێگای تێکۆشانێکی هاوبەش، بۆ ڕزگارکردنی هەرێمە داگیرکراوەکان، یەکێتی خۆیان بەهێز بکەن.[1]
#22-02-2020#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,401 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!