ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) لەبارەی چالاکییی هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی حەفتانین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتوە:
رۆژی 9ی نیسان لە چوارچێوەی هەڵمەی شۆڕشگێڕیی جەنگی حەفتانین دا، کە لە ناوچەی حەفتانین لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەڕێوەدەچێت، لە دژی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر چالاکییەک ئەنجامدرا.
هێزەکانمان لە کاتژمێر 10:20 لە شاخی کەچەڵ لە دژی سەربازانی دوژمن چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا گورزی قورسیان لە سەنگەر و پەناگەکانی دوژمن وەشاند. ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە ڕوون نەبوویەوە.
هەروەها کاتژمێر 11:00 هێزەکانمان لە شاخی شێخموس لە دژی سەربازانی تورک چالاکییەکی نیشانە شکێنیان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا سەربازێک کوژرا. یەکەی ئەنجامدەری چالاکییەکە بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە گەڕانەوە بنکە و بارەگاکانیان.[1]
#10-04-2020#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,193 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!