ماوەی چەند ڕۆژێکە لەناوچەکانی زینی وەرتێ لەلایەن #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە جووڵە بەهێزەکانیان دەکەن بەبێ ئەوەی هیچ مەترسی یەک لە ئارادا بێت لەسەر ئەو ناوچانە ئەوەش بۆتەهۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لە ناو خەڵکیدا هەردوولایەنی ناوچەکه (یەکێتی و #پەکەکە#)ش کراون بەبەشێک له و ئاڵۆزیانە.
ئێمە پێمانوایە لەئان وساتێکی وادا جوڵە کردن بەهێزی سەربازی لەلایەن هەرهێزێکەوە تەنها جێبەجێکردنی داخوازی داگیرکەرانی کوردستانە بەتایبەتی دەوڵەتی تورکیا کەهەمیشە لە هەوڵدایە ناکۆکی و شەڕی ناوخۆ و ئاژاوە لە باشوری کوردستان دا بنێتەوە، وەک تەڤگەری ئازادی داوادەکەین هێزەکانی پێشمەرگە مەترسی سەرهەڵدانەوەی #داعش# لە #کەرکووک# و #داقوق# و #خانەقین# و کوڵەجۆ ناوچەکانی دیکە کەم بکەنەوە کە پێش چەند ڕۆژێک حکومەتی هەرێم خۆی بانگەوازی بۆ ئەم مەترسییە کرد، نەک لەم کاتە هەستیارەدا کە گەلەکەمان ڕووبەڕووی کێشەو گرفتی جۆراو جۆر بووەتەوە، بە شەڕی ناوخۆ ئەوەندەی تر برینەکانمان قوڵ بکەنەوە، دەبێت بیرمان نەچێت هەر ئەوهێزەی کە ئێستا پارتی بە هەماهەنگی لەگەڵ تورکیا دەیەوێت هێرشی بۆ بکات لە پاراستنی مەخمور و کەرکووک و #گەرمیان# دا لە شەڕی داعشدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لەو پێناوەشدا چەند شەهیدیدا ئێستاش بە فڕۆکەی تورکیا هێرش دەکرێتە سەر گەریلاکانی پەکەکە و خەڵکی مەدەنی وەرتێ و قەسرێ و #چۆمان# و دە وروبەری دەکەنە ئامانج، هەمان ئەو فڕۆکانە پێش چەند ساڵێک لە شەڕی ناوخۆدا هێرشی دەکردە سەر پێشمەرگەکانی یەکێتی و زۆریشی لێ شەهیدکردن بۆیە تورکیا جیاوازی ناکات لە نێوان هیچ کوردێکدا.
بۆیە وەک تەڤگەری ئازادی بانگەوازی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین بەهەستیاری بۆ ئه و دۆخە بڕوانن، دروست بوونی هەر ئاڵۆزییەک زیانی گەورە بەر گەلەکەمان دەکەوێت وەبانگەوازی لەتەواوی خەڵکی ڕۆشنبیرو وڵاتپارێز و پارتە سیاسی یەکانی کوردستا ئەکەین ڕێگری بکەین و نەهێڵین پیلانی داگیرکەرانی کوردستان سەربگرێت هەرچی زووە ببینە هێزێکی فشار لەسەر حکومەت و پەرلەمان.
#15-04-2020#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,491 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!