هەر لە زووەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ لەناوبردنی دەستکەوت و سەروەریەکانی خەڵکی کوردستان لە هەوڵداندایە. بە هەموو توانا و مێتۆدە دوژمنکاریەکانی، زەمینە و ئاسانکاری بۆ کۆنتڕۆلکردن و داگیرکردنی باشوری کوردستان ئەکات. سەرەتا بە هاتنە ناوەوەی سەربازی و دانانی مۆڵگە لەشکریەکان و داکوتانی دەزگا جاسووسی سیخوڕیەکانیەکانی دەستی پێکرد. دواتر دەستەمۆکردنی ژیانی ئابوری و دەستێوەردانی جومگەکانی پەروەردە و ڕۆشنبیریی، لە ڕێگای مێدیاکانی خۆی و سێبەرەکانیەوە. بە بیانووی لێدانی هێزە چەکدارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان. بەو بیانووەوە بە سەدان خەڵکی سڤیل و چالاکوانانی کردۆتە ئامانچ و تیرۆری کردون، جا چ لە ڕێگای تیرۆری سیخوڕیی تەقلیدی بێت یان بە هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی. دوو ڕۆژ پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دوو ڕۆژە هەموومان بینیمان چۆن چەندبارە ناوچەی شەنگال و کامپی پەنابەرانی مەخموریان کردە ئامانج و خەڵکی مەدەنی ئەو دوو شوێنەیان بۆمباران کرد. چەندەها خەڵکیان شەهید و بریندارکرد.
رۆژی 19ی حوزەیران 2020، دیسانەوە بە فڕۆکە جەنگیەکانی کەوتە گیانی خەڵکی سڤیلی خۆڕاگری شێلادزێ و شەش لە ڕۆڵەکانی ئەو دەڤەرەی شەهیدکرد.
ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – ک ن ک، وێڕای ئەوەی سەرخۆشی خۆمان بە بنەماڵەی ئەو شەهیدە سەربەرزانە ڕادەگەیێنین، تیرۆر و شۆڤینیی دەوڵەتی تورکیا مەحکوم و شەرمەزار دەکەین. هەروەها بانگی گەلەکەمان، لە هێزە سیاسیەکان و تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین، کە بە تێکڕا لە بەرامبەر ئەو تاوان و دەستدرێژیی و داگیرکاریەی دەوڵەتی تورکیا هەڵوێست وەرگرن و شەرمەزاری بکەن. لە هەمان کاتدا بانگ لە هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی دەستەڵاتی باشوری کوردستان دەکەین ئەرکی مێژوویی خۆیان لەبەرامبەر فاشیزم و داگیرکاریی حکومەتی ئاکپارتی تورکیا بگەیێنە جێ و بێ دەنگ نەبن. ئەگەر نا گەلی کوردستان و مێژوو بێدەنگی و بێ هەڵوێستیتان دەخاتە ژێر پرسیارەوە. هەروەها نابێ بە هیچ شێوەیەک دەزگاکانی ئەمنی و چەکداریی حکومەتی باشور ڕێگری لە ناڕەزاییەکانی خەڵکی بە شەڕەفی کوردستان لە دژی ئەو تاوان و لەشکرکێشیەی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان بکەن، بەڵکو پێویستە هەماهەنگ و هاوکاریان بن.
هیچ کاتێک لە مێژووی سەدساڵەی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا، وەک ئەمڕۆ دەوڵەتانی داگیرکەر لەناو قەیران و لاوازیدا نەبوون. هەر بۆیەشە ئەو ڕەفتارانەی کە لە بەرامبەر بە گەلەکەمان و دەستکەوتەکانمان دەیکەن، هێمای پەلەقاژەیی و دۆڕاندی دیپلۆماسی و ناوخۆییانە. سەنگیی مەحەکی سەرکەوتنی ئیرادەی ئازادیخوازانەی گەلەکەمان بڕوابوونە بە هێزی لەبن نەهاتوو و فیداکاری خەڵکی کوردستان و هێزە نشتیمان پەروەرەکانی. یەکێتی و یەکسەنگەریی هێزی چەکدار و هێزی جەماوەر و هێزی دیپلۆماسی لە یەک سەنگەری بەرخۆدان و بەرەنگاری دوژمنکاران، زامنی گەیشتنی ڕۆژی سەرفرازی و ئازادی کوردستانە. چۆن ڕۆژانێک هەموومان بەیەکەوە، شان بەشان لە یەک سەنگەردا گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی دەوڵەتی ئیسلامی (#داعش#) مان لەناو برد، ئاواش هەموو هەوڵ و خەونەکانی بەرەبابی ئەو ڕێکخراوە تیرۆرستییەی داعش کە دەوڵەتی ئاکپارتی تورکیایە پووچەڵ دەکەینەوە.
#22-06-2020#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,295 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!