ڕاگەیەنراوی #هەپەگە# بەم شێوەیەیە:
لە دەڤەری دەریێ قاچێی هەرێمی کاتۆ ژیرکای سەر بە ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ یەکینەکانی دوژمن دەستیان بە جموجووڵ کردبوو و لەلایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکران. یەکینەکانی دوژمن ماوەیەک لەلایەن هێزەکانمانەوە چاودێریکران، هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگیری شەهید ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا کە لە هەرێمەکە بەردەوامە 29ی تەموز کاتژمیر 16:330 لە ڕێبازی سابۆتاژ چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە بە شێوەیەکی بەهێز لە دوژمندرا 4 سەرباز سزادران و سەربازێک بریندار بوو.
لە گابار ئۆپەڕاسیۆن و شەڕ
13ی حوزەیران سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری چراڤی هەرێمی گاباری شڕنەخ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. سوپای تورک کاتژمێر 15:00 و 21:30 بە فڕۆکەی شەڕ هەرێمەکەی بۆردومان کرد و بە پشتگیری هەلیکۆپتەری شەڕی سکۆرسکی سەربازیان لە هەرێمەکە دنا. ئەم قۆناگەی ئۆپەڕاسیۆن 14ی حوزەیرانەوە بەردەوامە و لە شەڕدا هاوڕێکانمان دەلیل، #شەڕڤان#، ڕووهال شەهید بوون. دواتر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
لە ئاڤاشین تۆپباران
30ی تەموز سوپای داگیرکەر لە تابوری عەرەبانەوە هەرێمی ئاڤاشینی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان تۆپباران کرد. لە بۆردومانەکەدا لە ناوچەکە ئاگرکەوتەوە.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,640 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!