تیمەکانی وەڵامدانی شەهید بێریڤان جودی لە یەکەی یەیەسە ژن ڕایانگەیاند، لە 6ی ئاب دا و لە نێوان کاتژمێرەکانی 15:00 بۆ 16:00 لە ناوچەی بایراک لە ئیزمیر لە دژی ناوچەیەکی سەربازی چالاکیی ئاگر تێبەردان ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا زیانێکی زۆر بە ناوچە سەربازییەکە گەیشت و ئاگر بە ناوچەیەکی بەرفراواندا بڵاوبوویەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە 7ی ئاب و لە نێوان کاتژمێر 01:00 بۆ 01:30 لە ناوچەی یەنیشەهیری مێرسین ئۆتۆمبێلێکی کەشخە و لوکسی بەڕێوەبەری ئاکەپەی ئەو ناوچەیە ئاگری تێبەردرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە نێوان 30 بۆ 31ی تەممووز و 1ی ئاب دا لە ناوچەی بەی ئۆغڵو و کادیکۆی و گازی عوسمان پاشا لە ئیستەنبول 3 ئۆتۆمبێلی فاشیستەکان ئاگریان تێبەردار و سوتێنران.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لە 1ی ئاب لە ناوچەی توزلا کارگەیەکی فاشیستەکانی ئاکەپە و مەهەپە ئاگری تێبەردرا و سوتێنرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو چالاکییانە بۆ یادی فەرماندە نوجان ئەنجامدراون، کە لە حەفتانین بە قارەمانی شەڕی کرد و شەهید بوو.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,661 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!