خەلیل حەیدەری، بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی پارێزگای #کرماشان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند یەک ملیۆن و 340 هەزار تۆن کاڵا و شتومەک بە بەهای 562 ملیۆن دۆلار لە دەروازەی پەروێزخانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
خەلیل حەیدەری ئاماژەی بەوەداوە ئەو کاڵایە و بەهاکەی کە لە ماوەی ئەو چوار مانگە هاوردەکراوە، بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوو، لە ڕووی کێشەوە 78٪ زیادی کردووە، لە ڕووی بەهاشەوە 33٪ بەرزبووەتەوە.
بە گوتەی حەیدەری، دەروازەی پەروێزخان قەرەباڵخترین دەروازەی بازرگانیی نێوان پارێزگای کرماشان و هەرێمی کوردستان بووە. دوای پەروێزخانیش زۆرترین کاڵا و شتومەک لە دەروازەی بازرگانیی شێخ سڵە (پشتە) هەناردەکراوە بەوپێیەی 226 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای 115 ملیۆن دۆلار لەو دەروازەیە هەناردەکراوە.
بەڕێوەبەری گشتی گومرکی پارێزگای کرماشان هەروەها ڕایگەیاند لە دەروازەی شۆشمی 124 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای 13 ملیۆن دۆلار لە پارێزگای کرماشانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
حەیدەری ڕایگەیاند بە گشتی لە چوار مانگی ڕابردوودا بایی 690 ملیۆن دۆلار کاڵا هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە و زیاترین ئەو کاڵایانەش کە هەناردەکراون بریتی بوون لە تەماتە، دۆشاوی تەماتە، پەنیر و ئامێری فێنککەرەوە (موبەڕیدە) و ڕۆنی پیشەسازی.
لە ساڵی ڕابردووی هەتاوی بەپێی گوتەی بایی 2.2 ملیار دۆلار کاڵا لە کرماشانەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.[1]