دەقی ڕوونکردنەوەکە
وەک لای هەمووان ڕوون و ئاشکرایە لەگەڵ ئەم هەڵکشانەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری #هەولێر#، ژمارەیەکی زۆر تووشبووان تۆمار کرا، بەڵام ئەوەی جێگای دڵخۆشیە ژمارەیەکی بەرچاو لە چاکبووانش ڕۆژانە تۆمار دەکرێت، لەوانە هەندیکیان خۆبەخشانە، هەندێکیان دوای پەیوەندی پێوە کردنیان لەلایەن بانکی خوێن ڕۆژانە سەردانی بانکی خوێن دەکەن بۆ بەخشیینی پلازما، سوپاس بۆ خوا تا ئێستا توانراوە بڕی پێویست لە پلازمای چارەسەری بۆ نەخۆشان دابین بکرێت.
بەڵام ماوەیەکە لە ڕێگای سۆشیال میدیاوە ڕۆژانە چەندین هاووڵاتی پۆست دەکەن کە چاکبووی کۆڕۆنان ئەگەر نەخۆشێک هەبێ پلازمای پێ ببەخشن ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن سوپاسی هەستی مرۆڤ دۆستانەیان دەکەین و وەک تاکە سەرچاوەی دابین کردنی پلازما داوایان لێ دەکەین سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ بەخشینی پلازماکەیان، بانکی خوێن تاکە زامنی گەیاندنی پلازمای چاکبووی کۆرۆنایە بە نەخۆشیک کە لەژێر چاودێڕی پزیشکیدا دەناڵێنێت.
کاتی بەخشینی پلازما ڕۆژانە لە 8:00 بەیانی تا 8:00 ئێوارەیە.
بەڕێوەبەرایەتی بانکی خوێن-هەولێر
دووشەممە 2020/8/17
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,737 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!