هەویری، ئەوەندە دەستاوەی ناوێ.
دەست و ئاو بووە بە: دەستاو، بۆ هەویر گرتنەوە پێویستمان بە ئارد و ئاو و دەست هەیە، ئینجا ئەگەر ماڵێک خاوەن دیوەخان یان ڕەشە خێزان بن، هەویرەکەیان ئاوێکی زۆری دەوێت چونکە دەستی زۆر لە ماڵیانە.
ئه و ئیدیۆمە بەکاردێت بۆ بە سووک و بەکەم سەیرکردنی شتێک یان کەسێک، لە هەولێرێ ئەگەر کەسێک خۆی عەنتەر و نێرەکەر بێت و بوتەنیا بێت و پشت و پەناشی نەبێت بە کەم بەیاخەوە دەوترێت فڵانە کەس هیچ نییە ئەگەر خۆ دوور خستنەوە لە بەڵا نەبێت بە ئاماژەکردن بەناو لەپی دەستیەوە دەڵێت:(هەویری ئەوەندە دەستاوەی ناوێ).[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 658 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!