ئارشیڤی 65 ساڵەی ڕادیۆی ئێریڤان لەسەر بیری کورداندا شوێنپێیەکی قوڵی داناوە. ئەوە ئارشیڤە لەلایەن هونەرمەند #جەواد مەروانی# لە کتێبێکی 4 بەرگیدا بە ناوی ئەرشیڤی گۆرانییەکانی ڕادیۆ ئێریڤان چاوپ و بڵاوکراوەتەوە. مەروانی دەڵێت ئەو دەنگەی لە پشت چیای قافەوە بەرزبووەتەوە بە نۆتە تۆماری کردووە.
لە ڕادیۆکەوە ژمارەیەکی زۆر گۆرانیی گۆرانیبێژانی وەک کاراپێتی خاچۆ، #ئارام تیگران#، #ئاسلیکا قادر#، شەرۆی برۆ، #سوسکا سیمۆ#، #فاتمە عیسا#... هتد چووە ناو ماڵی کوردان. ئێستا ئەو گۆرانییانە تۆمارکران و لە نەمان ڕزگارکران.
ئەو گۆرانییانە کۆکرانەوە و کران بە کتێبێکی 4 بەرگی. یەکەم چاپی کتێبەکە مانگی ڕابردبوو، کە بە شێوەیەکی سنووردار ڕەوانەی بازاڕی کتێب کرا. کتێبەکە لە 915 گۆرانی پێکدێت و چاوەڕێ دەکرێت چاپی دوەمی لە باکووری کوردستان و ڕۆژئاوا بکەوێتە ناو کتێبخانەکان و کتێبفرۆشەکانەوە.
هونەرمەند جەواد مەروانی کە ئەو کتێبەی ئامادە کردووە وتی، پەیوەندیی بە ڕادیۆ ئێریڤانەوە دەگەڕێتەوە بۆ منداڵی و لە منداڵییەوە هەموو کات ئەو ڕادیۆیە بۆ ئەو خەونێک بووە. بۆ یەکەمجار ساڵی 1995 دەڕوات بۆ ئێریڤان و لە نزیکەوە چاوی بەو گۆرانیبێژانە دەکەوێت، کە چەندین ساڵ گوێی لێگرتبوون.
مەروانی دەڵێت، 25 ساڵ بە بەردەوامی کاریکردووە و لەم 4 ساڵەی دوایشدا لەگەڵ تیمێکی شارەزدا کاریکردووە. دەقی ئەو 915 گۆرانییە و نۆتەکانیانی لە کتێبکێی 4 بەرگیدا تۆمار کردووە. هەروەها هەموو گۆرانییەکان بە دەنگی ئۆرژیناڵ و ڕەسەن لەسەر سی دی تۆمار کراوە و دەدرێت بە خوێنەران و گوێگرانی کورد.[1]